له‌مه زیاتر چیت بۆ بكه‌م …..!!!
خاليد شەيدا/ شاعير و وەرگێڕ/ ئەڵمانيا
نامه‌یه‌كم بۆت نووسیوه
هه‌ر كاتێ خوێندته‌وه
لێم تێده‌گه‌ی
چیم لێت ده‌وێ
ئیتر به‌سه ڕازی نابم
له‌مه زیاتر چیتر دڵم ئازار بده‌ی
چیم لێ كردی
هه‌ر چی هه‌بوو بۆم نه‌كردی
گووت وه‌ره بینه دڵت
گووتم هانی
با بۆ تۆ بیته كانی
گووت چاوت
گووتم هانی
با بۆ تۆ وه‌كوو مۆمێك
دابگیرسێ تا به‌یانی
ئیتر به‌سه له‌مه زیاتر
چیت بۆ بكه‌م
دڵی منت له‌ت له‌ت كرد و
كه‌سیش نی یه
پێ ی بزانی
ئێ ده‌به‌سه ده‌واز بێنه
چیتر دڵم به‌رگه‌ی خه‌می تۆ ناگری
به‌سه ئیتر ڕازی نیمه
له‌مه زیاتر
چیتر دڵم ئازار بده‌ی