فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

وەیلان

وەیلان

 حوسێن بەفرين/ شاعير و نووسەر / سلێمانی

 

دەردی دووریت وەها ، دیار و ئاشكرایە پێمەوە

پێ‌ ناچێ‌ جارێكی دی لەگەڵ خۆشی پێك بێمەوە

شەو و رۆژ لە تاو ئازار گینگڵ ئەدەم ئەتلێمە وە

تێ‌ ئەگەم گەر چیاش بم هەر بە خەفەت ئەتوێمەوە

نازانم ، ئاخۆ دیسان بە بای خۆزگە ئە شنێمەوە

یا هەر وا بە غەریبی سەری حەسرەت ئەنێمەوە؟

وەك مۆمی دەم ڕەشەبام ، وا خەریكم ئەكوژێمەوە

لەم ژیانە بێ‌ تاقەت بووم زۆر حەزئەكەم ببڕێمەوە

عیزەتی نەفسم ڕێ‌ نادات ، بۆ هیچ كەس دابێمەوە

پێم خۆشە وەك (جام)بشكێم ، ئەمما نەزرنگێمەوە