هايکۆکانی پەری
پەری عەبدوڵڵا/ شاعير و وەرگێڕ/ هەولێر
١ –
قژی شه‌به‌نگه،
هه‌ناسه‌ی پڕ له شنه
به‌هاری ته‌مه‌ن!
٢
– له‌گه‌ڵ ماچی هه‌ر دڵۆپێك،
پێكه‌نین تریفه ده‌دا
گۆمی مه‌نگ!
٣
– به‌بێ دیتن، هه‌واڵی تۆم بۆ ده‌هێنێ-
ئاژانسی ڕوح !
٤-
هه‌موو سپێده‌یه‌ك،
گواره‌یه به گوێی گه‌ڵاوه-
ئاونگ!
٥
– كزكز ده‌ڕوانێ،
نه‌وه‌ك كراسی به‌فر بدڕێنێ –
خۆری پایز!
٦-
به‌تیغی ڕووناكی،
چارشێوی شه‌و ده‌دڕێنێ-
سپێده!
٧-
ئاوێنه‌ی كانی لێڵه،
ناتوانێ قژ شانه‌كا-
له هه‌ور زویره مانگ!
٨
– شه‌وێكی كپ،
بێده‌نگی ده‌شكێنێ-
چرقوچۆی ددان.
٩-
هاوسه‌فه‌رین،
سه‌ربه‌ره‌وخوار-
من و مۆم.
١٠-
به گوێچكه‌م ده‌چرپێنێ،
به‌هارێكی تر به‌ڕێوه‌یه-
دڵۆپه باران.
١١-
به كلێته‌ی به‌فرو چۆغه‌ی گیا ،
له‌گه‌ڵ به‌هار له ژوانه-
چيا !
١٢
– له كونجێكی ماڵه كۆنه‌كه‌مان ،
به‌مه‌لوولی دانیشتوه-
مناڵیم.
١٣
– سمفۆنياى با ،
سه‌مای گه‌ڵای وه‌ریو-
تابلۆی پایز.
١٤-
ماچی لێو،
پيرۆزبایی به‌هار-
هه‌نگ و گوڵ!
١٥
– به‌دوایا وێڵ،
له ئاسمان دۆزیمه‌وه-
بسكه سپیه‌كه‌ی دایكم!