شیعری خاین/ کورتە چیرۆک
فلێش فکشن
زێنەب یوسفی/ چیرۆکنووس/ سنە
دوێنێ چاوم کەوتە شیعرێکی ڕفێندراوم
لە کۆڵانێکی تەسک و تاریکی دیوانێکدا دەمی خستبوە نێو دەمی لاپەڕەیەکی زەردەڵەوە.
غیرە بووم.لێی چومە پێش . ویستم سەری ببڕم یان لانی کەم پرچی بتاشم..ئااااه کە دەمەوێ خوێنی بڕژێنم ..نا نا دەبێ بتڵێ نەوتی پێدا بپژێنم و گڕی تێبەر بدەم و لە کاتێکدا دەنگی قرچە قرچی لە نێوان ئاگرەکە دەبیسم ، بقیژێنم کە”””ئەی کەساااااافەت…خااااینی تۆ خاین”””
بەس …. بەس کە بینیم شیعرە ڕفێندراوەکەم بەو لاپەڕە گەڕۆڵە بەختەوەرە لێیگەڕام و خۆم کشایەوە و وازم هێنا.دیوانەکەم بەست کە بەست.