فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سێ دڵۆپە شیعر

سێ دڵۆپە شیعر

ڕۆژ هەڵەبجەیی/ شاعير / سلێمانی

 

چاوەڕوانی تا ئەبەد سەرقاڵی،

هەموو تاشە بەردەکان چاوەڕوانی،

چاوی هەڵۆ و

چاوی درەختەکان شەقژنی باڵندە و

لە چاوی دەرگاکانی دڵی منیشدا،

دڵوپ دڵۆپ چاوەڕوانی چاوی تۆ !

حەسرەت سەراپا لە مندا چینە دەکا،

نیگام حاڵی لێ هاتووە ،

بۆ چنینەوەی بینینت!

تۆ خەریکی چینینەوەی چ کفرێکی تۆ ؟!

من تامی توڕەبوونم چەشتووە،

لە ساردی تۆ

تۆ نغرۆ بە نابینایی ،

لە چاڵی پێکەنینتا بەفر باریوە ،

تۆ چ کافرێکی !

ڕۆژ هەڵەبجەیی