قەدەر
ڕێزان قەساب/ شاعيڕ / سلێمانی
تۆ بەنيازبويت
كراسێكم لە ئەوین بۆبچنیت
بە تاڵە جوانە كانى تيشكى ھە تاو
بیڕازێنیتەوە
خە ندە يە ك بكە يتە دياريم
هەموو ئەشکەکانم بیربچێتەوە
بەڵێن بوو مانگ ڕابسپێری
بێتە ژووان
بۆ سەبوورى شە وە بێ تۆييەكان
كە چى ساڵ ھات و ڕۆشت و
من هەر ڕووتم
هەر ئەوینت پێنەبەخشیم
مانگیش لە ژێر تريفەيدا
داینەپۆشیم
منيش تازە بانگەوازى
بێتۆييم
داوەتە دە ستى قە دەر و
تەنیایی دەوری تەنیووم
لەگشت لاوە
بۆ سەبووریم
کفنێکم بە دوورين داوە