فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سێبه‌ره‌كه‌م له‌ تاریكی له‌بیر چووه‌

سێبه‌ره‌كه‌م له‌ تاریكی له‌بیر چووه‌

عەبدولمتەلیب عەبدوڵڵا/ شاعیر و ڕەخنەگر/ هەولێر

له‌ سه‌ر سینگی ژنان ئه‌ستێره‌ ده‌دره‌وشێنه‌وه‌
له‌گه‌ڵ رۆناكیدا ده‌ڕۆم
پێكێكی به‌تاڵه‌ ژیان، ئاوڕ ناده‌مه‌وه‌ ده‌ڕۆم
سێبه‌ره‌كه‌م له‌ شوێنی من داده‌نیشێ‌
گوڵێكی سپی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و ده‌ڵێ‌
من مردن نیم، به‌ڵام خۆم ناناسمه‌وه‌