فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ هەڵە بووی …..!!!

تۆ هەڵە بووی …..!!!

خاليد شەيدا/ نووسەر و شاعير / ئەڵمانيا

باش لەبیرمە

یەکەم جار بوو

لە باخچەکەی ناو کۆلێژ

کە یەکترمان بینی ….

بە خێرایی بڕیارت دا و

زوو پێت وتم ناشیرینی!

ڕاستە گیانە ….

هەتا تۆ حەز دەکەیت ،

جوان نیم لە شێوە و ڕوخسارم

بەس ئادەی توخوا پێم بڵێ

بەس کوا ئەشق …

بە جوانی ڕەنگ و ڕووخسارە؟

نا وانییە ….

دەبێ ئاشقی جوانی دڵ بێت

بۆیە دەڵێم ….

زۆر هەڵە بوو لەو بڕیارەت !

من دڵێکی جوانم هەبوو

پاک و خاوێن و بێ درۆ

سەد مخابن

تۆ خێرا لە خاچت دا .