هەولێر
ئیسماعیل بەرزنجی/ شاعیر/ هەولێر
بە ئێوەوە جوان بوو
تژی بوو لە سۆزو بەرەکەت
ئێوە
بەشێک بوون لەخۆشی و
ناخۆشیمان
ئێوە
بەر لە ئێمەی گەمژە
لەپووچی ئەو دنیایە گەیشتبوون
دەتانزانی
ئەو بایە لە کوێوە دێت
هاوخەمی دێرینم جومعە
بیری ئەو عەسرانە دەکەم
کە بەدوو گاشەبەردەوه
بەناو شاردا دەسووڕایتەە
جارێک گاشەیەکت نەوەشاند
دەتویست بڵێی منیش هەم
بیری ئەو سپێدانە دەکەم
کەبە دوو سەموونی گەرمەوە
دەهاتییە چایخانەی قەرداران
پێکڕا دەمانگوت
— گیاڵد
وەرامێکی پڕ بەپێستت دەداینەوە
— کۆپاک عاولدادێ
هاوڕێی لەمن نیگەرانتر
من و تۆ
زراومان لە
بریقانەوەی چەقۆو
لرمە لرمی تۆپ و
دهستڕێژی گوللە دەچوو
زەندەقمان لە سمێڵی فش و
قۆڵ و باسکی کوتراو دەچوو
ڕۆژێک پێمگوتی
— بەلای باتادا مەڕۆ، ئینزیبات
داوای هەویە دەکات.
قۆڵت فش کردەوەو گوتت
— گونم دەگری
جومعەی ئازیز
بێ هەویە ژیایت و
بێ هەویەش مردی.