هێشتا پڕم لە بۆنی تۆ
خاليد شەيدا/ نووسەر و شاعير / ئەڵمانيا
هێشتا پڕم له بۆنی تۆ
لە هەناسە و هەنسکی تۆ
لە بۆنی سەفەرە لەمێژینەکانت
لە جریوەی باڵندەکان و
لە نەغمەی بولبولی ناو سروشت و
لە ڕەنگەکانی ناو قەوسوقەزەح و
له نالەی نەی ،فرمێسکی ساز
له جوانترین ئاواز و به سۆزترین ماڵاوایی
سەفەر چەند درەنگ دەست پێ دەکاو
چەند زووش دوایی دێ
بەڵام پەیوەندی نێوانی خۆم و خۆت
وەکو ئاوی سیروانە
هەر ڕێبوارەو
لە خوڕەو و هاژەی ناکەوێ
هەرگیز دوایشی ناێی…
١/٤/٢٠٢١