فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەياڵ

خەياڵ

ناسک حەمە غەريب/ شاعير / نەمسا

 

قاسپەقاسپی ،، کەوی شاخ و

باعە باعی ،،

مەڕی لادێ،،،،،،،

، مەنجەڵێک یاپراخی گەڵای

دەستەکانی پورە ئایشێ،،،،،،،،

چایەکی گەرمی سەر خەڵوز

قەندی

ئێرانی لەپاڵیا،،،،،،،

کولێرەی تەنوری چەوری

کچە

شۆخەکەی مام عەوڵا ،،،،،،،

ھۆرەی پیرە پیاوی عاشق بە عەشق و

نوری خودایی،،،،،،،

تێکەڵ بە شمشاڵی شوانی

کەمێک دوری

نێو ئاوایی،،،،،،،

خوڕەی سازگاری ئاوی چەم

ھەوای

فێنکی بەھاران،،،،،،

دەشت و دەری شین و جوانی

دێھاتەکانی نیشتیمان،،،،،،،

منداڵان ھەموویان دڵخۆش

جلی

ئاڵاو واڵا لەبەر،،،،،،

ئەی کچانی شۆخ و شەنگی

کەمەر باریک

چارشێو لەسەر،،،،،،

جاوەرن سەیری گەنجان کەن

چۆن ڕێی

کانیان تەنیووە ،،،،،،

ھەرکەس چاو

لە ڕێی یاری خۆی

تەپەی لە دڵی

خۆی بڕیوە،،،،،،،،

کچانی گۆزە بەدەستیش

ھەڵپەی

دیداری یاریانە ،،،،،،،،،

چاوڕوانی چڵێک نێرگز

دیاری

دیدەی بەھاریانە،،،،،،،،،

ھێندە دڵ ڕفێن و جوان بوو

شێوەی

سادەی نیشتمانم،،،،،،

کردمە دیاری جەژنی نەورۆز

خەیاڵی

ژینی جارانم،،،،،،