عیشقێکی ئەبەدی
کورتە چیرۆک
ئەحمەد عارف/ چیرۆکنووس/ سلێمانی
١٣/٥/٢٠٢٤
کورە لادێیەکی زیتەڵە و وریا .. نیشتیمان ویستێکی بێ ریا ، لە گوندەوە گوێزایانەوە بۆ شار و لەوێ ژیانێکی نوێی دەست پێکرد و بەردەوام بوو لە خوێندن .. باوکە هەژارەکەی هەمیشە بە دوای کارەوە بوو بۆ ژیانی ئەوان ،. هەر لە قوتابخانەکەی دەستی بە بیری نەتەوایەتی و هەڵبژاردنی قوتابیان کرد و کەوتە جوڵە تا گەیشتە ئەوەی بوو بە لێپرسراوی قوتابخانەکە و لە کۆر و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا قسە و وتاری هەبوو وەک کەسایەتییەک درەوشایەوە و سێبەری خۆی بینی .. هەر لەو دەمەشدا بەرێزەوە عاشقی کچێکی گەرەک بوو بۆ یەکتر دەمردن ..
رۆژگار هات و رۆیی لە نەورۆزێکدا مامۆستای هونەر بانگی کرد ..
هیوا وەرە بزانم بۆ سبەی بەرنامەی نەورۆزە چی بکەین ..!!
– مامۆستا گیان ئەوەی تۆ پێت باش بێت ئەوە دەکەین ..
– باشە تۆ خۆت ئامادە بکە بۆ خوێندنەوەی هۆنراوەی نەورۆز ..
بۆ ئەم کارە بەرنامەیان رێکخست و بەیانی هیوا شیعری خۆی خوێندەوە و ئەوەندەی دیکە لە نێو برادەرەکانیدا درەوشایەوە ..
هیوا کەوتە هاوکاەی باوکی و هاوینان کرێکاری دەکرد و زستانانیش قوتابی ،. لەو دەمەوە تا ئێستا هیوا هەر هیوایە و نە بێئومێدی و نە وەرس بوونی کاری تێکردوە و هەمیشە قەڵغانی پاراستنی نیشتیمان و خاکی خۆیەتی و بیر و بۆچونی ووڵات پارێزی هەیە و گوێ بە لادانی بەرپرسان و گەندەڵانی ووڵات