فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خۆشەویستم

خۆشەویستم
جەلال هانيسی/ نووسەر و شآعير / نەرويژ

 

خۆشەویستم

چلۆن گوێ ناگری

لە نەغمەی ترپەی دڵی گەرمم

کە خەیاڵی زین و مەم دەکا

 

چلۆن قومێ ئاوی گۆزەی

سوورم

پێنادەی تۆ

کە وەختە بتکی مرواری چاوم

 

ڕێگەی دووری سنوورم بڕیوە

تا ببینم بەرجەوەنی ڕەشماڵەکەت

کە پڕن لە ئاسک و تەیران

 

کەنیشکی دیاری تاقوەسان و

تاقی سەرپێڵ و سەرمێڵ و کرند

بیری گەشتی ئەم چیا و ئێڵاخە

من دەباتەوە بۆ چاخی ئاشقانی هەوارنشین

کە زۆریان نەگەینە یار و

ببوون بە دین.