وەسێتنامە …
کورتە چیرۆک
ئەحمد عارف/ نووسەر و چیرۆکنووس/ سلێمانی
ئەو رۆژانەی سەرەتای لاوێتی بوو نیشتیمانی لە خۆشی خۆشتر دەویست ،. هاورێکەی هات و بە خۆشییەوە دەستی لەملی کرد و گووتی ؛ ( هاورێ گیان لە سەرەوەی خۆمان لە رێکخستنەوە نازناوی کڵپەیان پێداویت پیرۆزە … ) هەستایە سەر پێکانی و قاقایەکی لێدا و باوەشی بە هاورێکەیدا کرد و گووتی ؛ ( زۆر سوپاس بۆ تۆ ئەوسا هاورێیانی رێکخستن ،. بریار بێت تا شەهید بوون یان رزگاری نیشتیمان نەسرەوم ..)
هەریەکەو بۆ گوزەرێک و کاری خۆی کەوتەرێ .. بیری لەوە دەکردەوە کەی بێت نیشتیمان ئازد بکەین و هاوسەرێک و چەند منداڵێکم هەبێت بە سەر و ریشی سپییەوە لە نێوانیاند دابنیشم و سەروەرییەکانی خۆمیان بکەمە خەڵات !!
رۆژگار رۆیی ساڵان وەرگەرا جگە لە کوونە تاریکەکانی زیندانی دووژمن بەرداو بەردی شاخ و نەهامەتییەکانی رۆژگار و هەوڵدانی هاورێکانی خۆی بۆ کووشتنی ئێستا ئەو ساتە وەختەیە کە منداڵەکانی بەدەوریا کۆبوونەتەوە و هەرکەسە لەلایەکەوە پرسیارێ دەکەن وەڵامیشیان دەوێت ..
– باوکە تۆ چەند ساڵی تەمەنت بە نیشتیمان و سیاسەت و پێشمەرگایەتی بەخشی ..
ـ رۆڵە پتر لە پەنجا ساڵ ، ئەو تەمەنەی وەک زێر بەنرخ بوو !!
یەکێکی دیکەیان گووتی :
– بابە گیان چیت دەستکەوت بۆ ئێستا ژیانت ئاوەها سارد و سر و بێ بەها دەگوزەر ؟؟
– رۆڵە گیان نە بوونی پێشرە و و سەرکردەی دڵسۆز و هاورێی بێ ئەمەک و خۆ خۆری و خیانەت !!
یەکێکی دیکەیان بە فرمێسک و هەنسکی گەرمەوە :
– دەزانی باوە گیان تۆ زۆر سەر بەرزیت و خەڵک تۆیان دەوێت بەڵام یەکێک دەناسم لە قوتابخانەی خۆمان باسی دایکی زۆر دەکرێت و باوکیشی جاش زادەیە و هەموو شتێکیان هەیە .. سەیارەی جوان .. ماڵی گەورە و چەند قات .. پارەی مۆڵ و هەموو شتێک .. ئێمەش بێ هەموو ئەو شتانە و کرێنشینیش ..!!
کڵپە سەری دانەواند و فرمێسکەکانی بێ ئیرادەی خۆی هاتنە خوارێ و بە قورگی پر گریانەوە گووتی : ( ئازیزانم من ئێوەم هەن کە لە هەموو کەس زیاتر من دەناسن ئەوەی بۆم بکرێت جگە لە دزی و خۆفرۆشی و خیانەتی نیشتیمانی بۆتانی دەکەم و خۆم دەکەمە قوربانی بۆ ئێوە تکایە با ئەمرۆ بەس بێت بەرگە ناگرم ئەوەی ئەمرۆ دەیزانم و پەی پێدەبەم دوێنێ نەمدەزانی بۆیە دنیام دنیای گریانە …!!!)

٣٠/٤/٢٠٢٤
سلێمانی