فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

زفڕین

زفڕین

سەرکەوت ڕەسوڵ/ شاعیر/ هەولێر

سەودای ئەوە لەسەریدابووم
منداڵیم بە کەلا شووشەکانم کۆبکەمەوە ..
جامە خەمێکی رژاو بووم ، کەژی بووم وەک خاکی بەیار
پەرت ، تیلم بە تیلم
پارچە ،پارچە ، وەک شەعر بەنات،
پەمۆی پرچی خۆم دیتەوە
بە دیار مەرگی دارلاستیکێک دانیشتبوو ….
……
کە نیوەرۆی هاوینان ،
گەرما قسەی خۆی دەکرد
من خەوم دەدیت پرتەقاڵی گەرەکێک بکەمە سەرمایە
کەبات و لالەنگی بکەمە مرەبای زەمانێکی وەک ئێستا !
دەمویست ماچێک بکەمە گۆرانیێک هەمیشە بێڵێنەوە …
نەدەخەوتم،
خەونم دەدیت:
دونیا بکەم بە گومرگ،
پرتەقاڵ باوێمە ناو خەونی ئەوانەی
دەنوون بەڵام خەونیان نیە……
…..
بە منداڵی تراویلکەم لێ دەبوو بە ئاو
باوکم دەیوت: پێ هەڵێنە دەیگەیێ !
قەت باوەرم لە دەست نەدا …
هەمیشە تینوو ،هەمیشە وێڵی دوای قومێک ..
هەقیقەتی ناو رۆژنامەکان باوەریان نەگۆریم ،
زەلکاو هەر زێلاقی بەرهەمە ،ئاوی روونی لی پەیدا نابێت !
ئیستاش هەر سەودای ئەوەم لەسەرە
بگەڕێمەوە تەنیا کۆڵانێکی ماڵی منداڵیم
گوفەکێک و شارە مێروولەیەک و
قۆرتی مۆری مۆریانێی کیژانم ،
بۆ بکاتەوە دونیای بچوکی ناو خەونێکی جوان …..
——————–
٢٠١٩