فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بێ تۆیی شمشاڵێکی غەمگینە

بی تۆیی شمشاڵێکی غەمگینە

ستیڤان شەمزینی

بە من ناژەنرێت
بێ تۆیی پەیژەیەکی پۆڵاینە
پێیدا دەچمە خوارەوە بۆ ناو گۆڕ
بێ تۆیی کابووسێکە
سوار سەری خەونە شیرینەکانم دەبێ
بێ تۆیی تابووتێکی زەردھەڵگەڕاوە
لاوکە سەوزەکانمی تێدا رادەکشێ
بێ تۆیی زریانێکی شێتەڵۆکەیە
ڕاپێچی ئەشکەوتی غەمگینیم دەکا
بێ تۆیی منداڵێکی چەتوونە
بەرد دەگرێتە پەنجەرەی شیعرم
ئای لە بێ تۆیی