فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هەمو ڕۆژێک لە دایک دەبم

هەمو ڕۆژێک لە دایک دەبم
زێنەب یوسفی / شاعیر/ سنە
خێرا
بەرەو ئایەندە
فڕێ دەدرێم…..
لە زیندانی ڕازەکانتدا
منم زیندانی…..
کلیلەکە بگەڕێنەوە
ئەی خراپەکار
ئەمەوێ تۆزێک
لە ئێستا
تەنیا لە ئێستا
بژیم
پێش لەوە بەرەو ئایەندە
فڕێ بدرێم
کلیلەکە بگەڕێنەوە….
زێنەب یوسفی.سنە