ساتیر
حەمە سەعید حەسەن / شاعیر و ڕەخنەگر/ هەولێر
ساتیر له بنه‌ڕه‌تدا فۆرمێکی ئه‌ده‌بیی لاتینییه به نێوه‌ڕۆکی جیاواز که ده‌شێت بریتی بێت له فه‌لسه‌فه‌ی مۆراڵ، سه‌فه‌رنامه، یان گێڕانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی که‌سانی ناودار به شێوه‌ی گاڵته‌جاڕی. تیۆریی ئه‌ده‌ب، ساتیر ده‌باته‌وه سه‌ر کۆمیدیا. ساتیر له فۆرمێکی ئه‌ده‌بیدا به شێوازێکی گاڵته‌جاڕییانه‌ی بریندارکه‌ر، ڕه‌خنه له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و که‌سایه‌تییه سیاسی و کولتوورییه‌کان ده‌گرێت.
تیۆریی ئه‌ده‌ب، ساتیر ده‌باته‌وه سه‌ر کۆمیدیا
ساتیر به باڵی ته‌وس و لاقرتێ ده‌فڕێت، بێ سڵکردنه‌وه، ڕاستی ده‌ڵێت، تیرێکه ڕووی له سینگی جه‌للاده و ده‌ستێکه ته‌وقه له‌گه‌ڵ دیکتاتۆردا ناکات. ساتیر خوێنشیرینانه باس له لایه‌نه تاڵه‌کانی ژیان ده‌کات و گاڵته‌ئامێزانه ئاوڕ له کاره‌سات ده‌داته‌وه و خوازیاره لێوی خوێنه‌ر به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ته‌وساوی بگه‌شێنێته‌وه. ساتیر مه‌رج نییه شیعر بێت، وه‌لێ یه‌کێک له ڕه‌گه‌زه هه‌ره گرنگه‌کانی شیعر که ڕاستگۆیییه، خوێنه و به ده‌ماریدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌ر بۆیه خوێنه‌ری ئاسایی به تامه‌زرۆیییه‌وه و به ئاشکرا، له ئامێزی ده‌گرێت و هه‌ڵبژارده‌یش به نهێنی ده‌م به پلووسکییه‌وه ده‌نێت.
ساتیر بتی داب و نه‌ریتی دێرین ده‌شکێنێت، ئاوڕووی پارێزه‌رانی ڕه‌وشتی زاڵ ده‌ڕووشێنێت
ساتیر گاڵته‌ئامێزانه باس له شته هه‌ره بایه‌خداره‌کان ده‌کات، ئه‌وه نییه گه‌لێک جار له‌سه‌ر شانۆی ژیانیش، ڕاستی له‌ڕێی قۆشمه‌وه ده‌درکێنین و که گوێگر مه‌به‌ستی قسه‌که ده‌ناسێته‌وه و گرژ ده‌بێت، وا ڕاهاتووین بڵێین، شۆخی بوو. داریۆ فۆ ده‌ڵێت: (ساتیر به کلیلی پێکه‌نین ده‌رگای مێشک ده‌کاته‌وه، تا هۆش بچێته ژووره‌وه.) ساتیر بتی داب و نه‌ریتی دێرین ده‌شکێنێت، ئاوڕووی پارێزه‌رانی ڕه‌وشتی زاڵ ده‌ڕووشێنێت و بۆ ئه‌وه کۆشش ده‌کات، ئینسان سه‌ر بۆ فیکری سه‌روه‌ر و واقیعی باو نه‌وی نه‌کات.
حەمەسەعید حەسەن