فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەوين

ئەوين
ناسک حەمە غەريب/ شاعير / نەمسا

ھەموو دەمەو ئێوارەیەک

تنۆک تنۆک

دڵم ئەشقی لێ ئەچۆڕێ

ووردە ووردە

ڕێگای بەرەو نیشتیمان ئەگرم و

ھەنگاو ھەنگاو پێیەکانم

بەرەو لای ماڵی ئێوە دێ

ھەر لە ڕێگام بەدەم ڕێوە

ووشەکانی خۆشەویستی ئەچنمەوە

تا ئەو کاتەی ئەگەمە لات

ئەڵێم بەڵکو ملوانەکەیەک بھۆنمەوە

چون شیرینی ئازیزەکەم لە ناو دڵما

تاکو ئێستاش

لە بێدەنگیت بێزار نەبووم

ھەموو دەمەو ئێوارایەک

من ئێستاکە واڕاھاتووم

خەیاڵێک بمھێنێ و بمبا

سەرێک لە سلیمانی بەم و

تاوێک بۆستم

لەبەر دەرگای ماڵەکەتدا

خۆ ئەزانم کە تۆ دەرگاش ناکەیتەوە

بەس ھەردێم و

دڵم بەو دەرگا داخراوەش ئەکرێتەوە

لە کۆتای سەفەریشدا

نامەیەک و ملوانکەیەکی ئەویندار

بەجێ دێڵم لەبەردەگاو

لەسەر نامەکەش ئەنوسم

خۆشم ئەوێن ھەم تۆو ھەم شار