شیعر و سۆفیست
هاشم ئەحمەد سەڕاج/ شاعير / هەولێر
شیعر و سۆفیست
له مۆڵه ئاڵه‌كه سابوونم ده‌سه‌ند ژنه پرته‌قاڵییه‌كه مه‌عجوونى ددان ده‌توت له تیره‌ى خانه‌دانانه و تازه له باوه‌شى فه‌رمانڕه‌وایه‌كى سه‌رچڵ
ڕایكردووه هێزێكى هه‌ڵایساو له‌ناخه‌وه پێى وتم شیعرزمانه و وریابه وزه‌ى ئیستاتیكى به‌فیڕۆنه‌ده‌ى!
***
شیعر له‌نێوان چالاكییه ناوه‌كییه‌كانى ژیار و ده‌ره‌كییه‌كانى شارستانیه‌تدا
به واقوڕماوى چێژه‌كانى زمان ده‌نووسێته‌وه!
***
شیعرهاره بڕێ‌جار هه‌وڵده‌دا به‌چه‌كووشى ئیستاتیكى بته‌كانى نه‌ریت
تێكبشكێنێ و ڕستێك به‌هاى نوێ به‌ئاكاره‌كان ببه‌خشێ!
***
شیعرى خاڵى له ئایدیا ودنیابینى وتارێكى وشك و تاریكه!
***
له‌بزاڤى ڕۆشنگه‌ریدا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌قڵ وتاكگه‌رایى جوانتره شیعر
نه‌له‌گه‌ڵ سرووته به‌سه‌رچووه‌كانى ڕۆمانتیسیزم هه‌ڵده‌كا نه له‌گه‌ڵ ماته‌رپه‌رستى وئامێرگه‌رایى پۆزیتیڤیزم زۆرتر بوونى له‌ئازادییه ڕه‌هاكانى پۆستمۆدێرندا ده‌دۆزێته‌وه كه‌تیایدا جوانیى جه‌سته ده‌په‌رسترێ!