فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا
له‌گه‌ڵ خۆت بدوێ له‌ناو ته‌نیاییه‌کی تاریک و قووڵدا جێماویی
ژیان به‌و هه‌موو روونیه‌وه ته‌نیایی و تاریکیت نادۆزته‌وه
ئاڵووده‌بوون به و ژووره داخراوه‌ی خۆت
پێکه‌نین له دووریت ده‌خنکێ
دره‌ختی ناخ هه‌ناسه نادا، ژیان ده‌نێژیی
به‌چرپه‌ش نهێنیت مه‌درکێنه
له تاریکیش پێویستت به چاوی خۆته
متمانه به چرا، باوه‌ڕت کز ده‌کا له شه‌و
باران ناییێته سه‌ر گۆڕت، گۆڕێک با ش له‌گه‌ل خۆی نایبا
مرۆڤ کوێره‌و نامبینێ ته‌رمم له ناو خۆم نێژراوه
له ناوخۆما مردووم به چرپه‌ش مردنم لای ته‌رمه‌که‌م نادرکێنم
ته‌رمیش جار جاره حه‌زی له جووڵه‌و خۆ وه‌رگێڕانه
نه‌بادا به زمان بێته‌وه و بڵێ مردووێک له ناو من نێژراوه
ناخی پڕ ژیان و رۆژه، زمانی تژییه له ئازادی
سه‌ری دارستانه و چاوی ده‌ریا و ئاسمانه
مردووێکی ته‌نیام
ته‌نیا
مردوو
زیندووه‌کانی ئه‌مڕۆ به مردوویی و بۆ مردن لێره‌ن
له ناو ئه‌و هه‌موو مردووانه ته‌نیا له‌ناو پاکی خۆما ژیان
هه‌موومردووه‌کان ده‌بینم له پێشبڕکێدان
بۆ پڕکردنی بازاڕ و نه‌خۆشخانه و جه‌نگ له مردن
بینینێک نیه بۆ هه‌ڵوه‌ریین
بیستنێک نیه بۆ ژان
گوتنێک نیه بۆ ئازادی
ژیان به‌های نیه لای مردووه‌کان
لای مردووەکان بێ بەهایە ژیان