فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەو هۆکارە

ئەو هۆکارە…

کەمال ڕێناس/شاعیر/ ئەلمانیا

پێم دەڵێ؛ بۆچی زوو پیربووی؟ ئەو نازدارە زاڵم یارە
پێ بزانێت! یان نەزانێت؟ ، پیربوونی من ئەو هۆکارە
کاتێ ئەو مەعشووقی من بوو، گەشبینی هاوڕێی ڕۆحم بوو
دوای دابڕان لەیار، لەجیاتی چاو، دڵم ئەشکبارە!