خەیاڵ ناگێڕمەوە
زانا خەلیل/ شاعیر/ئەلمانیا
لە دەمارەکانتدا
بە دواى ئەو خوێنەدا دەگەڕێم
کە شەوێ لە برینەکانى
دەستى راستمەوە هەڵتمژى..
لە ئێسکەکانم بە دواى ئەو ددانەتدا بگەڕێ
کە شەوێ لە دەستى دکتۆرم رفاند و قووتمدا
خوێنم لە خوێنتدا مەلە دەکا
ئێسکت لە ئێسکم.