فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەو گوڵە کێویانەی سەریان دانەنواند

ئەو گوڵە کێویانەی سەریان دانەنواند

 

  موحسین ئاوارە/ شاعیر/ هەولێر
چیم دی
چوومە سەر کانی ، ئاوە ڕووناکەکەی
سزای تاریکبوونی بە سەردا سپێندرا بوو
دار گوێز بە گوێزەوە سوتێندرا بوو
لایەکی شاخ ڕەش هەڵگەڕا بوو
لێرەو لەوێ دوو سمۆرە لێکترازابوون
یەکێکیان پارچە خەڵووزێک بوو
ئەویتریان وشک و ڕەق هەڵگەڕا بوو
ئەوەی ناوی درەخت بوو لەم وێرانەدا
یان لە ناو قەدیەوە بڕا بوونەوە
یان بە ڕەگەوە هەڵکەندرا بوون
ئەو زەیتوونە چاو سەوزانە
زەرد هەڵگەڕا بوون
ئەوانەی بە بەر چاوی ئاسمان گلۆر نەببوونەوە
لە فەردە و تەلیسان کرا بوون
وای لەو دڕندانەی داماڵدراو لە نەسلی مرۆڤ
بە نێو کێڵگەکان پەرت ببوون
تەنیا و تەنیا ئەوانەی بە پێوە ما بوون
سەریان دانەنواند بوو
گوڵە کێویلکەکان بوون