فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دووقۆڵی لەگەڵ تەنیایی

دووقۆڵی لەگەڵ تەنیایی
ڕەزا حەمە/ شاعير / ئەڵمانيا

پیاسە لەگەڵ تەنیایی

خۆمان بیردەخاتەوە

ڕچەی نوێتر بۆ ژیانمان دەشکێنێ

بیرکردنەوە دەمەزەرد دەکاتەوە

پیاسە لەگەڵ تەنیایی

توڕەیی ئاشت دەکاتەوە

ڕق دەکوژێ، خەم دەنێژێ

لێڵی دەڕەوێنێتەوە

پیاسە لەگەڵ تەنیایی

تۆڵەکان پێشێل دەکات

تۆوی لێبووردن دەچێنێ

گوڕ بە خۆشەویستی دەدات.