فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو پارچە شیعر

دوو پارچە شیعر
جەلال بەرزنجی/ شاعیر/ کەنەدا
1

بۆ ئەحمەد کایە

بەتەنیا مرد،

بەڵام ئێستە سەر گۆڕەکەی قەرەباڵغە .

دار زەیتونەک لە سەر گۆڕی روا،

گەڵا کانی ئاوازێکی هەمیشە سەوزن،

با- بۆ گەردوونیان دەڵێت!

 

2

 

زمانی دایکم شوناسمە

لەسەر شەقامی گێتی،

کلتوورەکان پێک دەکەون.

زمانی دایک بریندارە.

ئەگەر بچمە سەر مەریخیش،

وەک وێنەی منداڵەکانم،

لە گیرفانی دڵم هەڵیدەگرم.