فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە دۆزەخ ناخۆشتریش هەیە

لە دۆزەخ ناخۆشتریش هەیە
زانا خەلیل/ شاعیر/ ئەلمانیا
بەیانییە؛ هەوا خۆش و منیش دڵخۆش
گەنجێکی جوانی وێران
لە بن دیواری بانکێک ڕاکشاوە
دەخواتەوە و گوێ لە موزیک دەگرێ
هەم دڵخۆشە و هەمیش غەمگین
بەیانییە؛ هەوا خۆش و منیش دڵخۆش
پاکەتێک جگەرەی دەدەمێ
ئەو باڵدەگرێ و
منیش لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
لە دۆزەخ ناخۆشتریش ئەوەیە
بەیانی بێ و هەوا خۆش
بخۆیتەوە و پارەی جگەرەیەکیشت نەبێ
بەیانییە؛ هەوا خۆش و منیش دڵخۆش.