ساماڵ نامدوێنێ
زانا خەلیل/ شاعێر/ ئەلمانیا
ده‌مه‌وێ به سانایی بڵێم:
شه‌و گله‌یی له مانگ هه‌یه
چونكه پێىـوایه
دره‌وشانه‌وەی نوور
مشته‌رى تارمایی ده‌ڕفێنێ.
خۆر
ده‌رفه‌تى مێزگردێكى ئاشكرا
له‌گه‌ڵ شه‌و نادا
چونكه ده‌زانێ
زه‌مه‌ن ئاوابوون هه‌ڵده‌بژێرێ.
ساماڵیش قه‌د حه‌ز به دیمانه‌ى من ناكا
چونكه زۆر له‌مێژه
له خه‌ڵوز و
خه‌زه‌ڵ و
تراویلكه‌ى زانیوه
من غوبارم خۆشترده‌وێ