فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەڵای پیرۆز / ڕەسول سولتانی/ کەنەدا

بەڵای پیرۆز
ڕەسول سوڵتانی/ شاعیر و وەرگێڕ / کەنەدا
خەونی بەهاری عیشق و بزەی سەوزی گەڵا تۆی
لە چاوی پاییزمدا گڤە و هەور و هەڵا تۆی
ژیران دەڵێن بەڵایە ئەوینی کاتی پیری
ئەگەر وابێ بەڕاستی پیرۆزترین بەڵا تۆی