کەریم دەشتی
شاعیر/ هەولێر
ئەو دەمانەی
مەل بە شەونمی جریوە
نەرمە گیای سەر دڵی زێدی دەخستە سەما
ڕووبار بە هاژەی شەپۆلی كەنارەكانی مەست دەكرد
لە نێو وەردە شینەكاندا
ئاجیلەی سپیم ئاو دەدا
لە لووتكەكان النەی هەڵۆم پڕ لە تریفەی مانگ دەكرد
بە نێو سەختەندازەكاندا
تووتنی مەرگم دەسووتاند
گەیشتوومەتە ئەوبەری ئاوە دوورەكان
لە نێو ڕەوەزە ساردەكان
جلی بەفرم لەبەر دەكرد
سەختەنداز و لەمپەرم تەخت كردووە
ڕێگاكان هەندێ جار
دەچوونەوە سەر تاتە و تابووت
ڕێیێ نەبوو بچێتەوە
ناو باخەكانی ئازادی
جارێ نەبوو ئەو ڕێیانە
نەچنەوە سەر كانی ژەهر
بەردم لەسەر بەرد داناوە
دەستم نەگەیشتە سێوی ئاڵ
شەوم لەسەر شەو داناوە
چیرۆكی تۆ تەواو نەبوو
تا دێ درێژ دەبێتەوە
بە هەزاران جار ئاگری
ماڵی خواكانم دزیوە
ناو دڵت گەرم كەمەوە
لە تاوێری ئاڵتوونی چیاكاندا پەیكەری ئازادیم تاشیوە
بۆوەی جارێ نووری تەبەشت بخۆمەوە
ملیاران خەونی خوێناویم بینیوە ئاوی هەموو چیاكانم خواردۆتەوە ناوی هەموو تەالنەكانت دەزانم
تاشەی چیاكانم شكاند
شوورەی زێدم پێ هەڵێنا
تەمی هەموو ترۆپكانم لەبەر كردووە
تا قومێ ئاوی ژیانت بۆ بهێنم پەلكەنانی سەر بەردەكانم خواردووە
لەگەڵ ڕەوەندان گریاوم
گیاوگۆڵی بەندەنەكانت دەناسم زێدم هەموو كێوی سەخت و خانووی قوڕن
كانیم هەمووی گەوهەری سپی و مەڕمەڕن
دایكەكانم ئەوەندەیان شین گێڕاوە بیناییان پێ نەماوە
تا گەیشتوومەتە ئێره
ساڵم لەسەر ساڵ داناوە
ئێرە زێدی جوانی منە و خاكم بۆ باران كێالوه
بە دوای تۆدا
———————-
كاتێ لە باتی غەمگینی
دڵنەواییت دەنایە جێی
لەباتی تاقانە گوڵێ
تۆ چەپكەنەت دەخستە ڕێی
چەند جوان بووی كە الفاوت ڕادەگرت و نەسیمی نەرمت دەهێنا
كە زریانت بەند دەكرد و
جۆگە و جۆبارت بار دەكرد ڕەشەباكانت ڕادەگرت
نەرمە بارانت دەهێنا و
ڕێحانەت بۆ شار بار دەكرد
ئێستا ڕۆحت پڕ ئاگری خەفەت بووە
نەدەزانی جوانی چییە
نە دەزانی بۆنوبەرامەی خاك چییە ئەی گوڵەكان چییە دوای تۆ ؟ ژیان چییە ، نەسیم چ مانایەكی هەیە
ڕووبار چ خوڕەیەكی هەیە
دوای تۆ هەرچی شتێ هەبوو ئێستا نییە
دوای تۆ تەنها مەرگ سەرداری هەبوونە
فەلسەفەی
قاتوقڕییه،لەناوچوونە