فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چاوی هەر دووکمان بوو چاوەکانت

گوڵاڵە عوسمان

١

هەر ئەوەندەی هەبوون ،

ئیتر نەبوون بەدەوری

تەنیاییمدا…..

دەسوڕانەوە

وەڵامەکانمیان………..نەدەویست

لە تۆ نزیکتر بوون لێمەوە

چاوەکانت……..

٢

سەرنجەکانت

پڕیان دەکردمەوە

ڕۆحمیان دەتەکاند

پەنایان پێدە هێنام

لە چاوەکانتدا ونبوون

چاوەکانم

٣

گۆمی بێدەنگیتیان

شڵەقاند

بیابانی تەنیایتیان دەبڕی

لای ونبوونەکانت

دەگەڕانەوە

هەر ڕۆژە و ڕچەیەکیان

لەچاوەکانتدا لێدەدا ………

چاوە کانممممممم .

٤

چاوەکانت

پێکی تەنیایمیان پڕدەکرد

لە ئارامی

لە گەردنمەوە دەستیان پێدەکرد

پەنجەکانتی لە کەزیەمدا

شە تڵ دەکرد

سەفەرێکی ڕووت بوون

بۆ ناو کراسەکەم جا …..

چیان نە دەکرد چاوەکانت

٥

چ

نەخشەیەکی ئاڵۆز و………

دوورگەیەکی دوور و ……..

چ

سەنگەرێکی بێ بەرگری بوون

چاوەکانت

چ

گەڕانێک بێ وچان و ……..

وێنەیەکی لێڵ و …….

چ

خاڵێکی نادیار بوون چاوەکانم

٦

ئەو ساتانەی،

وایان دەزانی من ….

تۆ م و …..

تۆش من …….

چاوەکانت ئەو دەمانەی ……..

چاوی تۆ بوون ………

چاوەکانم …….

لە ڕاستیدا ئەو ساتانەی

چاوی تۆبوون چاوی

هەردووکمان بوو چاوەکانت ……….