فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەچاوی دێرەکانمدا پیاسە دەکەیت

ڕۆژ هەڵەبجەیی

٦-٢-٢٠٢٤

 

(1)

كه‌ تۆ ئومێدێكی

‌ په‌ژمورده‌ بیت له‌

دوورییا،

ترپه‌ی‌ دڵم پێخاوس له‌

پیاده‌دا !

(2)

ئیره‌یی به‌ مانگ ده‌به‌م

مه‌له‌وانی‌ ناو گۆمه‌،

بۆقه‌كان تریفه‌ی‌ ده‌چڕن !

(3)

مه‌ست بوون هه‌ر باده‌

نییه‌ ئه‌و كاته‌ مه‌ستم ،

شه‌پۆلی‌ یادی‌ تۆ ده‌كێشم !

(4)

خه‌ییام تا مرد به‌ خه‌یاڵی‌

شه‌رابه‌وه‌ نووست ،

من تا قیامه‌ت كوشته‌ی‌

ده‌ستی‌ تۆ !

(5)

ته‌نهایی فێری كردم خۆم

بناسم،

جه‌فایی تۆ ته‌نیاتری كردم !

(6)

ئه‌وه‌ شه‌ونم نییه‌ له‌سه‌ر

ڕومه‌تی‌ گوڵه‌كان ،

كوژانه‌وه‌ی‌ شه‌وه‌ له‌

ناڵیندا ئه‌شك باران !

(7)

په‌ڕه‌سێلكه‌كان له‌ فڕینا

سێگۆشه‌ن

ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌وانه‌ لاسایی

هه‌ره‌مه‌كان !

(8)

دره‌خت كوا سه‌ما ده‌زانێ ،

ئه‌گه‌ر زیكری (با) نه‌بێ !

(9)

نیشتمانم بۆته‌ جه‌نگی

‌ جه‌نگه‌ڵ ،

لێ هێشتا له‌ پێ

نه‌كه‌وتووم بۆ ژه‌مێك

ئازادیی!

(10)

ڕیشی گیا له‌ سنگی‌

ده‌شتا باڵه‌فڕ،

ئه‌وه‌ به‌هاره‌ باڵی‌ پێداوه‌

ببوره‌ ئه‌ی‌ شێوه‌كار !

(11)

ئه‌ی‌ باڵنده‌كانی‌ ناو

قه‌فه‌س به‌س نییه‌ دیلی‌ ؟

وانه‌یه‌ك فێر بن له‌ (با)

په‌نجه‌ره‌ چێده‌كا !

(12)

كێوی‌ توور كه‌ خودای‌

بینی‌ سووتا،

من هه‌میشه‌ نابینا لێ

دڵم قه‌قنه‌سه‌ له‌ عیشقی‌

تۆ ئه‌ی‌ خودا !!

(13)

هه‌رگیز نه‌متوانیوه‌ پێت

بڵێم خۆشم ده‌وێی‌ ،

شیعر چ ئیعتیرافێكه‌ له‌

چاوی‌ دێڕه‌كانما هه‌یت !

(14)

له‌ دڵۆپێك باراندا

قریوه‌ی‌ لافاوێك هاتووه‌ ،

زستان له‌ هه‌نگاوه‌كانیا

ئه‌م دێڕه‌ی‌ جێهێشتووه‌ !

(15)

ته‌رجه‌مه‌ی‌ ژن بۆ

ڕابردوویه‌كی‌ دوور كرا،

ئه‌م دێڕه‌ پیاسه‌ی‌ كرد له‌

چاو و برۆدا!