فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دڵی ویڵم

 

رێزان قەساب

٢-٣-٢٠٢٤

 

زمانی شیعرم لاڵبووە

دڵم بە ئاستە م نوزە ى

تياماوە

ئای لەم عیشقە

سەرگەردانەم ماندوویکردم

هێندە بەدوای بانگە واز و

گەڕانی بێ سۆراغیدا

هەڵوەدابووم

نایدۆزمەوە و دڵم ئەڵێت

ئەو بووە بەدرەختێک و

ڕۆژ بەڕۆژ بەری جوانتر و

تامی میوەی شیرینتر و

سەوزتر و جوانتر ئەبێ

نەیدۆزمەوە بێئارامم

نەیدۆزمەوە نائومێد و

ئەم دڵەم وێرانتر ئەبێ

ڕۆژنیە ئاگر لەشەو

بەرنەبێ

شەونیە ڕۆژ هەڵنەقرچێ

لەلای دەریا سکاڵا

لەهەور ئەکەم

لەلای باران

باسی نەهاتنت ئەکەم..