فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆمانی “دڕندە بێ نیشتمانه‌كان” کاره‌ساتی منداڵه‌ دابڕاوه‌کان له‌ ئاسوده‌یی

رۆمانی “دڕندە بێ نیشتمانه‌كان”
کاره‌ساتی منداڵه‌ دابڕاوه‌کان له‌ ئاسوده‌یی

را: عه‌بدولڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ/ نووسەر/ کەرکووک

هەرگیز بە خەیاڵی هیچ منداڵێكدا نەهاتووە بە ناچاری له‌ خێزانەكەی داببڕێت و بۆ پاراستنی خۆی بچێت پەنا بۆ جەنگڵ ببات و له‌ ناكاو خۆی لە ڕیزەكانی باندێكی چەكداردا ببینێته‌وه‌و به‌شداری له‌ چه‌ندین شەڕی دڕندانە بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ستارگه‌ی مه‌رگدا رۆژێك زیاتر بژی؟!
ئه‌مه‌ بەسەرهاتی “ئاگو”ی مێردمنداڵه‌، كاراكته‌ری ڕۆمانی “دڕندە بێ نیشتمانه‌كان”ی نووسەری نێجیری “ئوزۆدینما ئیوێلا”، كە بەهۆی ئه‌نارچیزمی ژیانەوە ناچاربوو لە منداڵێكی بێخەمەوە كە لە گوندە سادەكەیدا ده‌ژیا؛ ببێته‌ که‌سێکی دابڕاو لە کۆشی گه‌رمی خێزان، دوای شەڕێكی ناوخۆ كە وڵاتەكەی لێكهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، لە نێوان ئەوانەی كە بە زۆر ئاوارەبوون و ئەوانەی بوونەتە قوربانی و تافی منداڵییان لێ سەندراوه‌تەوە، ناچار بوو مەشق بكات، هونەرە جەنگییە توندوتیژەكان و به‌کارهێنانی دەمانچە و چەکی سپی فێربێت.
ئەم ڕۆمانە ڕۆشنایی ده‌خاتە سەر دیاردەیەكی نامرۆڤانە كه‌ لە كیشوەری ئەفریقا باوه‌و ئاساییە، وه‌ک چه‌كداركردنی منداڵان لە كاتی شەڕ كە خەریكە سەقامگیری چەندین وڵاتی ئەفریقای باشورو ناوچه‌كانی بیابان وێراندەكات،‌ لەناو ئەو بارهەڵگرانه‌ی كورسییه‌كانی تژین له‌ شوێنه‌واری پارچە تۆپی دڵته‌زێن.
ڕۆمانەكە رووداوه‌كان له‌ زاری “ئاگو”ی كاراكته‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، كە خانەواده‌كەی لەدەستداوەو منداڵی و ئارامی لێ سەندراوەتەوە، ورده ‌ورده‌ گێڕانەوەی منداڵەكە فراوانتر دەبێت بۆ باسكردنی ئەوەی كە لەناو میلیشیاكاندا چی دەگوزه‌رێت و چاوەكانی دەكاتەوە تا خۆی به‌ یەكێك لە ئەندامەكانی ئه‌و گروپانه‌ ببینێت، بەڵكو دەستی ڕاستی سەركردەی ڕێكخراوەكەیه‌و بیردەكاتەوە لە هەموو جۆرە قۆرخكارییه‌كی ئەگەری و دڵنیایە لەوەی كە قاڵبی ئەهریمەنی وه‌رگرتووه‌، بەشێوەیەك كە ئەو بیرۆكەیەی لە ناوه‌وه‌یدا چه‌سپاوه‌ ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەری بكات، تەنانەت دوای هەڵهاتنیشی لە گروپە چەكدارەكە، ئیتر منداڵێكی پاکنوود نییه‌، بەڵكو تاوانكارو بكوژێكی تینوو به‌ خوێنی قوربانیانه‌.
“ئاگو” بیرەوەرییەكانی خۆی لەگەڵ خانه‌واده‌كەی وەبیردێتەوە، سەرەتای فێربوونی خوێندن لەسەر دەستی باوكی كه‌ مامۆستا بووه‌، هاوكات دایكی كە زۆری خۆشدەویست و لە چێشتخانەکه‌ دانیشتبوو؛ سەیری ده‌كرد چۆن كاره‌كانی ناوماڵی به‌رێوه‌ده‌بردو ئەو كەسە بوو كە بەهۆی ئەو خولیا گەورەیەی بۆ كتێب پێشتر پێی دەوت “پڕۆفیسۆر”، به‌تایبه‌تی كتێبی پیرۆز كه‌ زۆر كات پێکه‌وه‌ ده‌یانخوێنده‌وه‌. هەروەها قوتابخانەكەی لە بیرە چۆن پێشتر لەگەڵ هاوپۆلەكانیدا دەیخوێند، یان چۆن كاتەكانی لە نێوان خوێندن و یاریكردن و چوونە كڵێساو بەسەربردنی كات لەگەڵ خێزانەكەیدا ڕێكخستبوو، بەڵام بیری خۆی ده‌خاتەوە كە هەموو ئەوانە پێش جەنگ بوون، هەموو ئەم شتانە كاڵبوونەوەو بوونەتە نۆستالیژیایه‌كی به‌سوێ، بۆیە خۆی دەبینێتەوە داترازاوه‌ لەو ژیانەی كە پێش دەستپێكردنی ململانێكان ئاشنای بووه‌. ژیانی هاوڕێكانی قوتابخانەو خزمەتەكانی كڵێساو ئارامی ناو خێزانەكەی، به‌ڵام ئیتر واقیعی ڕۆژانەی بەردەوامە لە نه‌ویبوون به‌ره‌و دڕندەیی به‌رده‌وام، ترس لە داهاتووی مەترسیدار كە پێشبینی ناكرێت، تا ئەو ڕادەیەی خۆی لەدەست بدات، وه‌ك و ئەهریمەنێكی لانه‌واز، بێ خانه‌واده‌و بێ نیشتمان.
ڕۆمانەكە پێمان دەڵێت منداڵەكە پەیوەندی بەو گروپە چەكدارییە كردووە كە لە یەكێك لە وڵاتانی كیشوەری ڕۆژاوای ئەفریقیا چالاكە، هەروەها باسی ژیانی پڕ لە ئازاری خۆی دەكات لەوێ، خۆی و دەیان منداڵ، دوای ئەوەی سەرۆكی چه‌ته‌كان ئاگو دەناسێتەوە، پرسیاری خێزانەكەی لێدەكات و دەڵێت: هیچی لەبارەیانەوە نەدەزانی و جگه‌ لەوەی كە خۆی حەشارداوه‌و بەم ڕێگایەدا ڕایکردووه‌؛ بەبێ ئەوەی هیچی تر بزانێت، بۆیە سەركردە دڵنیای كرد كە ئه‌گه‌ر لەگەڵیدا بمێنێتەوەو ئاگاداری دەبێت و پێكەوە شەڕ لەگەڵ دوژمنان ده‌كه‌ن كە باوكیان كوشتووه‌. بۆیە لەناكاو بێ هیچ پێشه‌كیه‌ك بوو بە چه‌کدارێکی گرووپه‌كه‌. هەموو چه‌کدارەكانی دەوروبەری دەبینێت كە دەمانچەو چه‌كی سپییان هەڵگرتووەو گوێڕایەڵی هه‌موو فەرمانه‌كانن، هەروەها پێی دەڵێن: “واز لە نیگەرانی بهێنە… بەم زووانە نۆرەی تۆش دێت و دەزانیت هەستت چۆنە كاتێك كەسێك دەكوژیت، ئینجا به‌ سه‌تیری پێی پێدەكەنن”.
ئاگو کار لەسه‌ر ئه‌وه‌ دەكات كە لێرە وەك چه‌کدارێك فێری دەبێت؛ ڕۆیشتن به‌ چەپ، ڕاست، ڕاست، چەپ هەروەها چۆن لەناو دارستانەكەدا خۆی بشارێتەوە، چۆن بە هێمنی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت شوێنی بدۆزێتەوە، چۆن پێیه‌ك لەبەردەم پێیەكەی تردا بڕوات بۆ ئەوەی كەس گوێی لێ نەبێت، هەروەها ڕاكردن، بازدان، خلۆربوون لەسەر زەوی، ‌ هەموو مارشه چه‌کداره‌کانی لەكاتی ڕێپێوان و كاركردندا ده‌وته‌وه‌. به‌بۆچوونی خۆی پێویستە وەك ئەو ئه‌كته‌رانه‌ ره‌فتار بكات كە لە فیلمەكاندا چەكیان پێیەو بەهێز دەردەكەون. لە ماوەی هەموو ئەمانەدا هەست بە دڵتەنگی و بێزاری دەكات كە بەسەریدا هاتوون و بیر لە ماڵەكەی و دایكی و باوكی و براكانی دەكاتەوەو تێدەگات كە هیچ شتێك وه‌ك جارانی لێ نابێته‌وه‌.
ڕۆمانەكە لە قۆناغێكی تردا ژمارەیەكی بێكۆتایی ململانێی دەروونیت پێدەگەیەنێت كە “ئاگو” پێیدا تێدەپەڕێت و لەم كەشوهەوا لەڕادەبەدەر سەختەدا دوای دامەزراندنی خۆی ئەزموونی دەكات، بۆیە بە چرپە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: “ئەی خوایە گیان!! «مرۆڤێكم كوشت»؛ ئەمەش كاتێك ڕوویدا كە بۆ یەكەمجار شمشێرەكەی خستە سەر گه‌ردنی كەسێكی سڤیل كە لەلایەن میلیشیاكانەوە ڕفێندرابوو كە بە زۆرەملێ وەریدەگرت. هەڕەشەی لێكردن كە ئەگەر وا نەكات، سەركردە گومانی سیخوڕی لێده‌كات. بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە ناوه‌وه‌ی خۆیدا دەڵێت: من كوڕێكی خراپ نیم، كوڕێكی خراپ نیم، چه‌کدارم و چه‌کداریش خراپ نییە كاتێك دەكوژێت؛ گۆرانییەكە دووبارە دەكاتەوە و دەڵێت: “من ئەمە بەخۆم دەڵێم، چونكە چه‌کداره‌کان دەبێت بكوژن و بكوژرێن، بۆیە ئەگەر بكوژم، تەنها ئەو
دوای ئەوەی ڕۆمانەكە ورد دەبێتەوە لە هەموو ئەو كارەسات و پێشێلكاریانەی كە چه‌کدارە منداڵەكان لە كاتی ململانێ و شەڕەكانی ئەفریقادا پێیدا تێدەپەڕن، رۆشنایی دەكەوێتە سەر ئەم بابەتە لە ژیانی كاراكته‌ری ڕۆمانەكە. با لاپەڕەیەكی نوێ دەست پێ بكات كە ڕەنگە باشتر دەركەوێت، بەڵام سه‌ختترە، قۆناغێك كە منداڵ و هاوتەمەنەكانی لە چنگی گروپە چەكدارەكان دەربچن، بۆ ئەوەی بچنە شوێنێكی ئارامترو لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.. بۆ پاراستنیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمەڵگا.
بەڵام تا كۆتایی ڕۆمانەكە، هەست بە ئاسته‌نگی نزیك له‌ مەحاڵبوون ده‌كرێت. دووبارە تێكەڵكردنەوەی ئەم منداڵانە به‌ كۆمه‌ڵگه‌ پشودرێژی زۆری دەوێت تا ئەوان تەنانەت بەشێكیشی لەو دڕندەییانەی كە تووشی بوون، وەك ئاگو، كە باس لەوە دەكات؛ چۆن بەزەحمەت پەیوەندی لەگەڵ ئەو پسپۆڕە ئەمریكییە دەكات كە بۆ یارمەتیدانی ئەوو هاوكارەكانی دەستنیشانكرابوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئه‌زموونه‌ی كە بەسەریاندا هاتوون، بەتایبەتی لەگەڵ هەستكردنەكەی كە چیتر منداڵ نییە.
ڕۆمانی “دڕندە بێ نیشتمانه‌كان” – سەرەڕای لێهاتوویی لە گەیاندنی ئازارە مرۆییەكانی ژیانی چه‌کدارە منداڵەكان لە كاتی ململانێ و شەڕە ناوخۆییەكانی ئەفریقا – سەرنجی هەڕەمەكیی گێڕانەوەكەو سادەیی زمانەكەو دوبارەبونەوەی هەندێك ڕستە یان وشەسازی لە كاتی هەندێك لە ڕووداوەكانی ڕۆمانەكە دەدات. وەك ئاگوی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌ دەڵێت: “من كوڕێكی خراپ نیم.” من كوڕێكی خراپ نیم. من چه‌کدارم، چه‌کداریش خراپ نییە كاتێك دەكوژێت، من ئەمە بەخۆم دەڵێم چونكە چه‌کدار دەبێت بكوژێت، و بكوژێت، و بكوژێت”.
بە هەمان شێوە ڕووداوەكانی ڕۆمانەكە زۆرجار لە ڕابردوودا “ژیانی منداڵ لە نێو بنەماڵەكەیداو ژیانی ئێستای وەك چه‌کدارێك لەنێو یاخیبووە چەكدارەكاندا دەجووڵێن”، بە شێوەیەكی دیارو باو بە درێژایی لاپەڕەكانی ڕۆمانەكە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش، تۆ دەگەڕێیتەوە بۆ ئەوەی تێدەگەیت كە بابەتەكە پاساو و پەیوەندیی هەبوو، تەنانەت پێویست بوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕووداوەكانی ئەم ڕۆمانە لەلایەن منداڵێكەوە دەگوازرێتەوە كە شەڕ تازە دەستی پێكردبوو تەنانەت لە تەواوكردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندنەكەی دایبڕیبوو.
ئه‌مه‌ش وا دەكات لەم كوڕە خۆشبیت لەسەر زمانگرتن.. هەندێك جار و دووبارەكردنەوەی هەندێك وشە، هەروەها سەرلێشێواوی نێوان ئێستاو داهاتوو، وەبیرهێنانەوەی ڕابردوو و نۆستالژیا بۆی، گۆڕانكاری لەناكاوی نێوان ئێستاو ڕابردوو ، لە زۆر جاردا لە ڕۆمانەكەدا.
لە كۆتاییدا ڕۆمانەكە هەوڵدەدات ره‌هه‌ندێكی تەواو مرۆیی موتوربه‌ به‌ ئازار، بۆ دیاردەی پڕچه‌ككردنی منداڵان لە كاتی شەڕەكان و هەموو ئەو دڕندەییانەی كە منداڵانی چه‌کدار تووشی دەبن كە تەنانەت كەسێكی گەورەش بەرگەی ناگرێت، بخاتەڕوو. بە بەرجەستەكردنی ئەوەی ئاگو لە وڵاتێكی ڕۆژئاوای ئەفریقادا ئەزموونی دەكات – كە تایبەتمەندییەكەی لە ڕۆمانەكەدا باس نەكراوە، وەك پێشتر باسمان كرد، ڕەنگە لە پێشبینییەكی مەبەستداردا كە چەند وڵاتێكی ناوچەكە بەدەست هەمان دیاردەوه‌ بناڵێنن – كە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە وێران بوون.
پاشان بزانە چۆن ژیانی ئەم كوڕە پێچەوانە دەبێتەوە، یان با بڵێین ژیان چۆن لێی دەسەنێتەوەو چۆن ئەم كەشوهەوای ترسناكە لە منداڵێكی بێتاوان كە بە باوەشی دایكی و باوكیەوە لكاوە، هەوڵی خۆشی دەدات ئەوەندەی ژیان پێی دەبەخشێت، دەیگۆڕێت بۆ ئەندامێكی شەڕكەری یەكێك لە باندە تیرۆریستییە هه‌ره‌ مەترسیدارەكان، كە له‌ دوای مردنی باوكی بە دەستی چەته‌كانەوە راوه‌دوو ده‌نرێت.
بۆ ئەوەی بە ڕوخساره‌ توندوتۆڵەكەیەوە بەرامبه‌ر به‌ سروشت لاواز بێت؛ لە ناو ئاگردا دەژی و به‌ فیشەك دەكوژێت و چەقۆ هەڵدەگرێت و هەموو ئەو كارە دڕندانەیە دەكات كە داوای لێدەكرێت بیكات، كە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات لەبەردەمیدا بیبینێت، نەك ئەو كەسە بێت كە ئه‌نجامی بدات