فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەوەی ئێستە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا دەگوزەرێت

ئەوەی ئێستە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا دەگوزەرێت

داستان شەريف/ نووسەر / سلێمانی

 

‎ئەوەی ئێستە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا دەگوزەرێت، ڕاستییەکەی خەتەرێکی گەورەیە و لە بارەی هەندێک لەو چاوگانەی کە هەڵەن و خەریکە ڕەگ دادەکوتن: ‎چاوگی سەردان بە نموونە؛ ‎سەردان چاوگە و لە کاتی گەردانکردنیدا دەبێتە: ‎سەرم دا، سەری نەخۆشەکەم دا، سەری بابەگەورەمم دا ‎سەری دام، هاوڕێکەم سەری منی دا. ‎سەردانی بابەگەورەمم کرد. هەڵە ‎لە چاوگی پێداچوونەوەیشدا بە هەمان شێوەیە: ‎زۆربەمان هاوڕێیان ئەو دوو چاوگە نازدارە، چاوگێکی کردن یان دەخەینە پاڵ، بۆ نموونە: ‎پێداچوونەوەم بۆ کتێبەکە کرد. هەڵە ‎بە کتێبەکەدا چوومەوە. ‎جا ھەر لەمەڕ چاوگی پێداچوونەوەوە: ‎من زۆر بەکەمی گوێ لە سیاسەت بگرم یان بیخوێنمەوە، لەم ڕۆژانەدا لە یەکێک لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا وتارێکی سیاسیی ئەم خۆمانەوە نووسرابوو: ناوەڕۆکی وتارەکەیم بیر نییە تەنیا ئەوەی نەبێت، نووسرابوو؛ پێداچوونەوە کردن. ‎بابای نووسەری ماڵپەریش ڕاست وەک تووتی نووسیبووییەوە. ‎ئاخر تۆ واز لە ھەڵە زمانەوانییەکەی بھێنە، ھەڵەی ڕێنووسیشی بێتە بان. چ دەقێکی لێ دەردەچێت؟ ‎هەر وا لە چاوگی پرسینیشدا بە هەمان شێوە دەکەوینە هەڵەوە: ‎هەڵە: پرسیارم لە هاوڕێکەم کرد، سەبارەت بەو دەقە شیعرییە. ‎لە هاوڕێکەمم پرسی سەبارەت بە کتێبەکە. ‎با بە نموونەیەکی ساناتر باسی بکەین، وەک ئەوە وایە، بڵێین: چوونم کرد، خوێندنم کرد یان چوونەوەم بۆ ماڵەوە کرد. ‎کە ئەو نموونانە سەرلەبەری کارەکە دەخاتە هەڵەوە ‎هەر وا لە چاوگی پرسینیشدا بە هەمان شێوە دەکەوینە هەڵەوە: ‎هەڵە: پرسیارم لە هاوڕێکەم کرد، سەبارەت بەو دەقە شیعرییە. ‎لە هاوڕێکەم پرسی سەبارەت بە کتێبەکە. …………

 

٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤