فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەقی کتێبی (لە ئەمەریکاوە) بەرگی یەکەم،  نووسینی غازی حەسەن

دەقی کتێبی (لە ئەمەریکاوە) بەرگی یەکەم،  نووسینی غازی حەسەن

 

 

بۆ خوێندنەوە و داونلۆدی کتێبەکە کلیکی ئێرە بکە:

لە ئەمەریکاوە بەشی یەکەم

 

 

ئەم کتێبە، دەتوانم بڵێم بریتییە لەبینین و دۆزینەوە و ناسین و ئاشنایەتی و فکر و تێڕوانینی بیرەوەریی ئاسا نووسینی ڕۆژانە و هەفتانەی خودی خۆم، لەبارەی ڕووداوە گەورەکانی جیهان و نێوەخۆی ئەمەریکا.  زانیارییەکانم بە گشتی لە میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنە جیهانییە مەزنەکانی دونیا و بەتایبەتی ئەمەریکییەکانەوە وەرگرتووە. واتە بەشێکە لە پشکنین و چاودێریی و خوێندنەوەی ڕۆژانەی ڕووداوەکان. ئەو بابەت و شت و بیرۆکانەن، کە ڕۆژانە بینراون و بوونەتە سەرەتایەک بۆ زانین و ناسین و لێکدانەوەی ئەمەریکا و لە ئەمەریکاشەوە بە دیدێکی جیاواز.

بۆ ناوم ناوە (لە ئەمەریکاوە)، بە کورتی و پوختی چونکە زانیارییەکانم بەگشتی دەربارەی سیاسەت و دۆخ و ژیان و ململانێ و پێکهاتەی بیرکردنەوەی نێوخودی ئەمەریکایە و دەمەوێت گوتارێک بێت هەقیقەتی هەنووکەی ئەمەریکا وەکو خۆی، دوور لە جووینەوە و وەسفی ئەوانی دیکە بێت.

دەمەوێت زانیارییەک بە کەسانێک بدەم، کە تێڕوانیان بۆ ئەمەریکا، تێڕوانینە بۆ بەهەشتێکی گەورەی بەهێزی گەشەکردوو.

ئەم کتێبە لە چەند بەرگێک پێکدێت، هەر بەرگەش لە چەند بەشێک پێکهاتووە، بەشێکیانم لە کاتی نووسین و سەردەمی ڕووداوەکان بڵاوکردۆتەوە، لێرەدا بێ دەستکاریی و گۆڕانکاری وەکو خۆیان ئەو کات چۆنم نووسین بۆ مێژوو، بڵاویان دەکەمەوە.

من لە ڕوانگەیەکی جیاواز لەوانی دیکە باسی نێوەخۆی ئەمەریکا دەکەم، لە دیدگایەکی جیاوازی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی شیکاری هەڵومەرجی نێوەخۆی ئەمەریکا دەکەم. نازانم چەند توانیوومە واقیع و هەقیقەتی ئەم وڵاتە مەزنە، ئەم کۆمەڵەگەیە گەشەسەندووە، لە سایەی سیاسەتێکی بەهێز، خودانی گوتارێکی هەمەلایەنی زیندوو و لە هەمان گاڤدا پڕە لە کێشەی گوتاری ڕاگەیاندن پێناسە بکەم. لێرە هەموو کەسێک ئازادە و توانای ڕەخنەگرانەی هەیە و جیاوازیشە لەوانی دیکە، بە جۆرێکە گوتاریان هێز و دەوڵەت و دەسەڵات بەرهەم دەهێنێت و قەتیش خۆی لەسەرووی یاسا نابینێت. باسی دیموکراسیەت و ناکۆکییەکانی ئەم سیستەمە هێندە کۆن و کاریگەر و بەلەزەتە، سەرکوتکردنەکان و ڕەگەزپەرستی و بەپاشکۆ کردنەکانیشیان جۆریکە لەناسنامەیەکی بەهێزی هەستکردن بە سەربەخۆیی، بەڵام پێم وایە ئەمەریکای مەزن، پڕە لە کێشەی مەزن، ئەم کێشانەش سروشتین و بابەتگەلێکی ئاسایی هەر کۆمەڵەگەیەکن، کە ژیان و ناکۆکی و گەشەکردن تێیاندا زیندووە.

 

 

 

 

غازی  حەسەن / ئەمەریکا