فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەقی کتێبی شانۆی سەر شەقام/ نووسینی نیهاد جامی

دەقی کتێبی شانۆی سەر شەقام/ نووسینی نیهاد جامی

 

كتێبێكی نوێی نیهاد جامی بەناوی “شانۆی سەر شەقام” بڵاو كرایەوە

 سۆران عەزیز

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە كەركووك، كتێبێكی نوێی نیهاد جامی بڵاو دەكرێتەوە.
نووسەر و شانۆكار نیهاد جامی لەبارەی كتێبە نوێیەكەیەوە بە”وشە”ی راگەیاند، كتێبەكە لە ژێر ناوی “شانۆی سەر شەقام”ە، بریتییە لە تێگەیشتنی تیۆری و پراكتیكی لەسەر شانۆ.
نووسەر ئەوەشی گوت، كتێبەكە خوێندنەوەیەكی ڕەخنەییە بۆ ئەو شانۆییانەی لە ژێر ناوی شانۆی سەرشەقام لە كەركووك نمایش دەكرێن، كە چۆن لە ژێر كاریگەری شانۆی سەرشەقامی ئێرانی دروست بووە، “بۆ ئەوەش گەڕاومەتەوە سەر كۆمەڵێك نمایشی شانۆیی كە لە تاران و مەریوان و دەربەندیخان نمایش كراون”.
نیهاد باسی لەوەش كرد، ئەم ماوەیە بە كتێبی شانۆی سەرشەقامەوە سێ كتێبم چاپ كرا، هەریەكەیان لەلایان ناوەند و شوێنی جیاوازەوە بوو، كتێبی یەكەم نۆڤلێتێك بوو بەناوی «حەبیبە» ئیشكردن بوو لەسەر بەهای كتێب لە كۆمەڵگەدا، سەرباری بوونی هێڵێك لەسەر گێڕانەوەی دیدی سیاسییەكان كە چۆن كتێب وەك بەشێك لە دیدی ئایدیۆلۆجی بەكار دێنن، لە بنەڕەتدا گێڕانەوەی سێ چیرۆكە.
گوتیشی، كتێبی دووەم توێژینەوەیەكی شانۆیی بوو بەناوی فەلسەفەی شانۆ.. شانۆی فەلسەفی قسەكردنە لە دوو قۆناغی پێوەندیی نێوان فەلسەفە و شانۆ، قۆناغی یەكەم كە فەلسەفەی شانۆ دێتە بوون لە ڕێگەی شانۆی كلاسیكەوە، قۆناغی دووەمیش پێوەستە بە شانۆی فەلسەفی لە ڕوانگەی دیدی پێرفۆرمانسی و نووسینی شانۆنامە لەلایەن فەیلەسووفەكانەوە.

 

 

بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەم کتێبە، کلیکی ئەم لینکە بکە:

 

دەقی کتێبی شانۆی سەرشەقام نووسینی نیهاد جامی