فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن

ئایینی سۆمەری شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن

 

 بەشی حەوتەم و هەشتەم

نووسینی خەزعەل ماجدی

  شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن محەمەد وەسمان /  هەولێر

بڵاوکردنەوەی دارئەلشروق -19

 

 

بەشی حەوتەم

 

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەرییەکان

بەبێ خوداوەند،

مرۆڤ ناتوانێت بژێوی ژیانی پەیدا بکات،

نە گەنجیش

دەتوانێت دەستی بجوڵێنێت لە شەڕدا.

(دەقی سۆمەری)

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەری لایەنی تیۆری ئایینی سۆمەریيە و لە کاتێکدا کە ڕێوڕەسم ودابونەريت و ڕێوشوێنەکانی سۆمەری لایەنی کردەیی بیروباوەڕی ئایینی پێکدەھێنن، ئەفسانەكان بەیەکەوەیان دەبەستنەوە و ناوەرۆکی گێڕدراوەی ئەم باوەڕە ئایینییە پێکدەھێنن.

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەرییەکان لە ھەزارەی چوارەمی پێش زایینەوە زۆر گەشەیان کرد ، تا لە کۆتایی ھەزارەی سێیەمی پێش زایین گەیشتنە شێوەی یەکگرتووی وردی خۆیان. ئەم پێشھاتە نەرمییەکی زۆری پێبەخشی بۆ لەخۆگرتنی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییانەی کە لە ماوەی نزیکەی دوو ھەزار ساڵی پڕ لە گێژاوەکان ڕوویانداوە.

(پەراوێز: خەزعەل ماجدی لە(سحر البدایات)دەنووسێت:

لەم قۆناخەدا مرۆ بیری بۆ ئەوە چوو بە پێی بنەمای لەیێک چوون ، دەتوانێت بەلاسایی کردنەوەی کرداری روودانی دیاردەکە وابکات رووبدات . بۆ ئەو مەبەستە چەندان ڕێو شوێنی (طقوس) گرتەبەر ، ڕێو شوێنی جادوویی و پێوارزانی-العرافة ، لەڕێگەیەوە دیاردە سروشتییەکە ، یا شتێکی دیاریکراو خۆی پێویستی پێیەتی دووبارە دەکردەوە ، دەکەوتە ئەو دۆخەوە ، وەک باران بارین یا دابین کردنی نێچیر،یا زاوزێی ئاژەڵان و زۆر بوونیان,لەڕێگەی ئەم ڕێوڕەسمانەوە لەو باوەڕە دابوو دیاردەکە, یا شتەکە دێتەدی ومەترسییەکە نامێنێت.

ھەمان بیروبۆچوون و باوەڕ وای کرد نیگاری ئاژەڵان و باڵدار و ماسیان لەسەر دیواری ئەشکەوتان و لاپاڵی چیایان دروست بکات . لەو باوەڕە دابوو بە ئەم نیگارکێشانە وا دەکات ئاژەڵە ڕاستییەکان بخاتە بندەستی خۆی ، باوەڕی وابوو بەم ڕێو شوێنانە (طقوس) دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕاستییەکە ھەبێت .

مرۆ لە چاخە بەردینییەکان چەندان ڕێو شوێنی لەسەر دیواری ئەشکەوتان تۆمار کردووە ، تا خۆ گۆڕینی لە جل و بەرگی ئاژەڵییەوە .

لە قۆناخی دواتر ، مرۆ ئەم ھێزەی پشت دیاردە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکان و دیاردە سروشتیەکان خۆیان ، ئەم ھێز و دیاردانەی بەرجەستە کرد- بەتایبەتی لە ئایینی سۆمەریدا- لە شێوەی خواوەندانی پڕ توانستی وەک مرۆ خاوەن ویست و توان و ھاوشێوەی مرۆ لەدوو ڕەگەزی نێر و مێ وێنای کردن,تاوەک چەتر بەسەریەوەبن بیارێزن لە نەھامەتییەکان.

( خزعل الماجدی ، سحر البدایات ١٩٩٨ )

(ھەروەھا : تەهاباقر دەنووسيَت: ئایین لە دوو کۆڵە گە پێکدێت :

١-باوەڕ ھێنان بە بوونی بوونەوەرێک ، یا چەندان بوونەوەری سەرووی مرۆ .

٢-باوەڕ بوون بەوەی دەشێ مرۆڤ ، بەڵکو ئەرکە لەسەریان ، پەیوەندیان ھەبێت لەگەڵ ئەم بوونەوەرە ، یا ئەم بوونەوەرە باڵایانە.

ئەمە پێناسەیێکە ، ھەموو شێوە جیاجیاکانی ئاینان دەگرێتەوە ،لەبەر ئەوەی لەسەر گریمانەی مرۆیاندنی ھێز ودیاردە سروشتییەکان دامەزراوە,واتە بەکەس دانانی ئەم ھێز ودیاردە سروشتییانە,ناوی نا خوداوەند(خودان),وِاتە خاوەنی ئەم ھێزودیاردەیە,خواوەندی خۆر ,واتەخۆر ئەو ئاڕاستەی دەکات,یا خۆی خۆرە,بەھەمانشێوە بۆدیاردەسروشتییەکانی دیکە.ئەم چەمکە ,وەک ھەر چەمکێکی دیکە گۆڕانی بەسەرداھات وبەرەو ڕەھابوون-تجرید چوو,بەھۆکاری کۆمەڵایەتی وسیاسی ورۆشنبیری ( سومر – ١٩٤٦ – ج ١ – مجلد ٣ .

-طە باقر ، دیانة البابلیین و الاشوریین – ل ١ – ١٩ .)

دامەزراوەكانی ئایینیی سۆمەری:

ڕەنگە دامەزراوەی ئایینیی سۆمەری یەکەم دامەزراوەی ئایینی بووبێت، کە لە پێکھاتە و ئەرکەکانیدا یەکگرتوو و ھاوئاھەنگ بووبێت. بەو پێیەی کە پێکھاتووە لە سێ دامەزراوە:

1- دامەزراوەی خوداوەندی-ئیلاھی ، کە ژمارەیەکی زۆر لە خوداوەندەکانی پێگە جیاواز لەخۆدەگرێت.

2- دامەزراوەی پێشگۆیی-الكهنوتي ، کە ژمارەیەکی زۆر پێشگۆی خاوەن پلە و ئەرکی جیاواز لەخۆدەگرێت.

3- پەرسگاکان، شوێنی ھاوبەش بوون بۆ ئەندامانی دوو دامەزراوەی پێشوو، تیایدا ئامادیی و ئەرکەکانیان پەیڕەودەکرد، بنچینەی نەریت و بیروباوەڕ و ڕێوڕەسمەکانی ئایینی سۆمەریان دادەمەزراند، و ڕەنگە پانتایێک بووبێت بۆ نووسین و خوێندنەوە و داڕشتنی ئەفسانە سۆمەرییەکانیش.

١- دامەزراوەی خوداوەندان لە ئایینیی سۆمەريدا:

ئەم دامەزراوەیە باڵاترین و ڕەھاترین شێوەی ئایین بووە، وەک چۆن خوداوەندەکان ئەوانن کە گەردوون و مرۆڤیان دروست کردووە، ھەر ئەوانییش ئەو گەردوونەیان کردووە بە شانۆ بۆ بزووتنەوەکەی و مرۆڤیش وەک خزمەتکار بۆئەوەی لەبری ئەو ژیان لەسەر زەوی ڕێکبخات و کاربکات، بەروبووم و خواردن وشتی دیکەش ئامادەبکات .

لە بڕگەی داھاتوودا باس لە باوەڕەکانی پەروەرندەگەری- الربوبیة دەکەین، لە بابەتی داھاتووشدا باسی درەخت و ناوی خوداوەندەکان دەکەین، بەڵام ئەوەی ئێستا جێ بایەخی ئێمەیە، سروشت وھێزو دەسەڵاتی ئەو خوداوەندانە لە ئایینیی سۆمەری.

سروشتی خوداوەند لە ئایینیی سۆمەری ، دوو لایەنی یەک لە دوای یەک وتێکبەستە ھەڵدەگرێت، یەکەمیان لایەنی ھەستیی جەستەییە ، کە لە ڕەگ و ڕیشەی تێگەیشتنی مرۆڤەوە بۆ خوداوەند سەرچاوە دەگرێت و دووەمیان تەنیا لایەنێکی بیروبۆچوونەکییە، کە لە تێڕامانەکانی مرۆڤ بۆ خوداوەند و سروشتی خوداوەندی سۆمەری پەیدابووە.

وێنەی ھەستیی لەبارەی خوداوەندی سۆمەری لە سروشتەوە سەرچاوەی گرتووە، مرۆڤی سۆمەری لە باشووری میسۆپۆتامیا (عراق)دیاردەسروشتییەکانی مرۆڤاندووە و نەریتی بە پیرۆز دانان وپەرستنی خوداوەندی دایکی بە میرات وەرگرتووە، کە بەخواوەندکردنی دیاردە سروشتییەکانە لە باکووری میسۆپۆتامیا وە (عراق)، بۆیە یەکەم تێگەیشتنە ھەستیارەکانیان بۆ خوداوەندەکە پەیوەست بووە بە سروشتەوە ،چونکە لەم کارەدا بەردەوام بوون ومانەوەی بەروبووم و مەڕ و ئاوەکانیان دەبینی ، کە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بوو.

بۆیە وێنەی خوداوەندەکان لە ئایینیی سۆمەری بەتایبەت پێش ٣٠٠٠ پێش زایین. پەیوەندی بە پلەی یەکەم بە سروشتەوە ھەبوو، وەک چۆن خوداوەندە گەورەکانی سۆمەرییەکان خودی دیاردەسروشتییەکان بوون، بۆیە خوداوەند(ئان An ) ئاسمانە و خوداوەندەکەیەتی و خوداوەند(ئینلیلENLIL) ھەوایە و خوداوەندەکەیەتی و خوداوەند(ئینکی ENKI) ئاوە و خوداوەندەکەی و خوداوەند (کی KI) زەویە و خوداوەندەکەیەتی.

ھەروەھا خوداوەندەکان لەو سەردەمەدا لە شێوەی ئاژەڵدا وێنا دەکران، وەک خوداوەندی (باوBau)، خوداوەندی کشتوکاڵ و شیفا، لە شێوەی سەگ وێنا دەکرا و خوداوەندی (ئامدۆکد)، خوداوەندی ھەوری بە باران، لە شێوەی باڵندەیەکی ڕەش، کە سەری شێرێکی نەڕێن وێنا دەکرا و دەنگی ڕەشەبایەو باڵێکی زەبەلاحی ھەیە ولە ھەوادا دەفڕێ ، خوداوەند (نینگرسو Ningirsu ) خوداوەندی جەنگ، وەک ئەوەی ئەویش باڵندەیەکی سەروەک شێر و… ھتد بێت.

لە دوای ٣٠٠٠ پێش زایین ، تێگەیشتن لە خوداوەندەکان پەرەی سەندو لە شێوەی مرۆڤ نزیکتر بووەوە.

 

 

 

بەشی ھەشتەم

 

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەرییەکان

لە دوای ٣٠٠٠ پێش زایین ، تێگەیشتن لە خوداوەندەکان پەرەی سەندو لە شێوەی مرۆڤ نزیکتر بووەوە.

خوداوەندەکان بەم شێوەیە وێنادەکران ، بەڵام ھەمیشە تاجێکی قۆچداریان لەسەردا بوو کە ئاماژەی بە خوداوەندیی دەکرد و جیایان دەکردەوە لە پاشاکان و مرۆڤ، بەڵام وێنەی ئاژەڵی و سروشتی پاشەکشەیان نەدەکرد، بەڵکو بوون بە ھێمای ئەو خوداوەندانە،ھێماکانی خوداوەندە سۆمەرییەکان پشتیان بە شێوەکانی سروشت ، یان لە جیھانی ڕووەک و ئاژەڵەوە بەستبوو بۆ ئاماژەدان بەو سروشت، یان وێنەیەی کە سەردەمانێک ئاماژەبووە بۆئەو خوداوەندانە.

سەبارەت بە گەشەسەندنی یەکلاکەرەوە لە تێگەیشتن لە سروشت و شێوەی خوداوەندەکان (بە تایبەتی گرنگەکانیان)، کاتێک ڕوویدا کە خوداوەندەکان شێوەی مرۆڤی ڕووناکیان وەرگرت ، واتە ڕووناکی لە جەستەیانەوە دەدرەوشایەوە.

سەبارەت بە وێنەی ڕەھا-ئەبستراکت، یابیرەکی، یان ڕاماناوی خوداوەندان، لەگەڵ زیادبوونی تێگەیشتنە ھۆشەکی –عقلی و گیانییەکانی مرۆڤ دەستی بە گەشەکردن کرد و بیرۆکەی خوداوەندیەتی بە ھەمیشەیی لە بیری کۆندا ئامادە بوو، بیری سۆمەری وای گریمانە دەکرد لە ھەموو مرۆڤێکدا گیانێکی خوداوەندیی، یان خوداوەندێکی کەسی ھەیە کە ئاگاداری کاروباری ئەو کەسە دەبێت:

«بەبێ خوداوەند مرۆڤ ناتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات، گەنجیش ناتوانێت دەستی قارەمانانە لە شەڕدا بوەشێنێت.»

وەک لە دەقێکی تردا دەخوێنینەوە:

کاتێک پلان بۆ داھاتوو دادەنێیت، خوداوەندەکەت ، خوداوەندی تۆیەو کاتێک پلانت بۆ داھاتوو دانەنا، خوداوەندەکەت نابێتە خوداوەندت)).

خوداوەندایەتی، بە پێی ئەم دوو دەقە، بایەخدانێکی ھەمیشەیی و کردەوەیەکی بەردەوامی ھۆشیارییە، بەڵام مرۆڤەکی نییە، ملکەچی ھەوەس و لاوازی تاکەکەس نییە، بەڵکو ئەو نموونەگەرییەیە، کە مرۆڤ ھەستی پێدەکات (بڕوانە ئەلحورانی ١٩٨٧: ١٥٤).

(پەراوێز: مێژووی کۆن بە شارستانیی سۆمەری دەست پێدەکات و بە لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کۆتایی دێت.(٣٢٠٠ پ.ز – ٤٧٦ز). لە ھەزارەی سێیەم پ.ز چاخی مێژوویی دەستپێدەکات بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز لەسەردەستی سۆمەریەکان و دەرکەوتنی شارە دەوڵەت ( City –srtates) واتە سیستەمی فەرمانڕانی و شارو پەرسگە ویاسای نووسراوو بۆ رێکخستنی کۆمەڵگە.

چاخە کۆنەکانی مێژوو ناونراون بە (چاخی بنەماڵەکان- عصر السلالات- Early Dynastic) واتە ( ٢٨٠٠-٢٣٧٠ پ.ز)، شارێکی گەورەو چەند شارێکی دیکەو گوند و زەوی کشتوکاڵی سەر بە و شارەبوون .

چەند بنەماڵەیێکی فەرمانڕەوان فەرمانڕانیان دەکرد، زۆرجار، ناکۆک بوون لە سەر زەوی وسەرچاوەی ئاوو ھەندێ جار شارەکانی دیکەیان داگیردەکرد و شانشینیان پێکدێنا.

شارستانیەتی سۆمەری یەکەم شارستانیەتیە لەم ناوچەیە تۆماری نووسراوی ھەبێت. ( د.طە باقر ل١٨ سومر – ١٩٤٥ – ج ٢ – ساڵی یەکەم ) .

سۆمەریەکان لە ژینگەی جوگرافی ئەوکاتی خوارووی میسۆپۆتامیا بۆچوونەکانیان ڕۆدەنا ، خوارووی عیراق دەریا بوو ، و شکایی بە قوڕ و لیتەوئاوماڵکی ديجلە و فورات دروست دەبوو ، واتە لە ململانێی ژیان ئەم بۆچوونانە دروست بووین .

((مرۆى سۆمەری لە بیرکردنەوەیدا ، لەھەموو قۆناغەکانیدا، ھەر لە قۆناخی بیرکردنەوەی جادووییەوە، وەک ئامرازێکی زانین و ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ژینگە(سروشت و یاردەکانی) بیرکردنەوەی جادووگەری پەیدابووە .

smart

لەجادووگەریدا، پشتی دەبەست بە دروستکردنی پەیوەندی (نادروست) لەنێوان ھۆوئەنجام ، ھەر لەم قۆناغەشدا ترس و سام و بەپیرۆزدانان ، گەڵاڵەبوو ، لە ئاگر دەترساو ھەوڵی بندەست کردنی دەدا و ھەوڵی دەدا لێی تێبگات و سوودی لێ ببینێت، بەڵام نەیتوانی ھەموو دیاردەکان بەم ڕێسازییە (منھج) لێکبداتەوە، ناچار مرۆڤى سۆمەری ڕێگایێکی دیکەی ھەڵبژارد لە کانگای ملکەچ بوون و رازی کردنی ھێزی پشت دیاردەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو و بە پیرۆزدانان و بەمەزن دانانی دەستی پێکرد، دیاردە سروشتییەکان ھەر لە ئاسمان و زەوی و خۆر و دیاردەکانی دیکەوە، گریمانەی دانانی(خودان)خواوەند بۆيان وبە خواوەند زانینیان لاى مرۆڤى سۆمەری پەیدابوو ، ئەمەش بوو بە سەرەتای دروست بوونی ئايينى سۆمەری، واتە بەپیرۆزکردنی ھێزی دیاردەسروشتییەکان و ملکەچ بوون بۆیان بۆ لێکدانەوە و کۆنترۆڵکردنی دیاردە سروشتیەکان بووە.

واتە مرۆڤى سۆمەری لە ڕێگەی ئەم خواوەندانەوە ، ھەوڵی دەدا دیاردە سروشتییەکان کۆنترۆڵ بکات و ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکات و بیان گۆڕێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و دوورخستنەوەی زیانەکانیان و نەھێشتنی ترس و سامی دیاردە سروشتیەکان لەسەر خۆی.

بەمجۆرە، مرۆڤى سۆمەری دوای قۆناخی بیرکردنەوەی جادوویی -جادوو لەجیھانی کۆندا باو بوو ، گرنگیەکی زۆری ھەبوو ،لەناو نەچوو ،بەڵکو لەدوا کات خزایە نێو ئایینە فرە خواوەندییەکان ،ھەروەھا لە چەندان ڕێوڕەسمی دیکەی ئاییني سۆمەریدا خۆی نواند – مرۆڤى سۆمەری باوەڕی سەبارەت ھێزی پشت دیاردەکان ، فراوان بوو بووە گشتگير ونەتەوەیی .

بەمجۆرە:رێوشوێن، بیروبۆچوون سەبارەت دوای مردن، بیروباوەڕ، لەکۆڵەگەکانی ئایینى سۆمەری پەیدابون ، پەرسگە بووە مەکۆی ئەم ئاڕاستەیەی بیروبۆچوونی مرۆی سۆمەری سەبارەت ژیان وژینگە .)

( ثنائیات الدین والسیاسە ، الانبیاء والاثار ، الزرادشتیە والتوحید ، الفرعون والنمرود .. خزعل الماجدی – ڤیدی