فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سێ نامیلکە لە کتێبێکدا


پەردەی شەرم ١٩٨٢، تەکان ١٩٩٠، هەژان ٢٠١١، سێ نامیلکە شیعری خۆمن، لە کاتی جیا جیادا بڵاوکراونەتەوەو بابەتیان لەسەر نووسراوە… هەرسێ نامیلکەو بابەتە بڵاوکراوەکانم لە کتێبێکی ١٦٠ لاپەڕەییدا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە چاپخانەی (چوار چرا- سلێمانی)، دەرچوو و گەیشتەوە دەستم… بەڕێزان: غازی حەسەن و کۆچکردوو عومەر خامۆش و حەمە جافی شاعیر، لەسەریان نووسیووە.. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەر یەک لەم بەڕێزانە بکەم:
* هیوا عەباس، هاوڕێی دێرینم،کە بە بەخشندەیی بێ سنووری خۆی، هەموو جارێک خۆبەخشانە کارەکانی من ڕایی دەکات.
*عەدنانی حاجی کاکە، خاوەنی موزەخانەی کولتوریی دیبەگە کە لە پایزیی ڕابردوو ئەم وێنەیەی بۆ گرتم… وێنەکە، دەرگای ئەم موزەخانەیە…
* فەخرەدین ئەحمەد پۆڕیجەیی خوارزام کە بە سەلیقەی جوانی پێشنیاری ئەم وێنەیەی بۆ کردم کە بیکەمە بەرگی کتێبەکە… هەر ئەمەش نا; بۆ هەموو کارو ڕاسپاردەیەک، دەسبەجێ بۆمان جێبەجێ دەکات…
جارێکی تریش سوپاس بۆ هەموو ئەم کەسانەی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان، هاوکارم بوون…