ڕۆژی ٦⁄٩⁄٢٠٢٥ شاندێکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان پێکھاتبوون لە بەڕێزان سەردار ڕەزا سەرۆکی فیدراسیۆن و سدیق شەرناخی جێگری سەرۆک و عەبدوڵڵا جوندی ئەندامی کۆمێتەی ڕاپەڕاندن و لێپرسراوی کارگێڕی و دارایی فیدراسیۆن، بەشداریان لە کۆنگرەی دوانزەھەمینی پێنی کوردی لە ھۆڵی ماڵی ئێزدیان لە شاری ئۆڵدنبۆرگی ھەرێمی ساکسۆنیای خواروو لە باکووری ئەڵمانیا کرد، لە کۆنگرەکەدا شاعیر و ڕەخنەگر سەردار ڕەزا وتارێکی بەناوی فیدراسیۆنەوە پێشکەش کرد و تیایدا سڵاوی خوشک و برایان ئەندامانی فیدراسیۆنی بە ئامادەبووانی کۆنگرە و لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە گەیاند، زۆر بەکورتیش باسێکی لە خودی فیدراسیۆن و مێژووی دامەزراندنی کرد، پاشا ئاماژەی بە ڕەوشی ھەژاری ئەدەبی کوردی لە پانتایی فەزای ئەدەبی جیھانی دا، و پێشنیاری یەکخستنی بۆ تەواوی فیدراسیۆن و کۆمەڵە و سەنتەر و ماڵە کولتوورییە کوردییەکانی تاراوگە خستەڕوو کە لە ژێر چەترێکدا کۆببنەوە… لە پەراوێزی کۆنگرەکەیشدا شاندی فیدراسیۆن چەندین دیداریان لە گەڵ کەسایەتییە دیار و بەرچاوەکانی کۆنگرە سازدا، لەوانە بەڕێز زەردەشت حاجۆ دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ کاری ھاوبەشی یەکدی و زێتر نزیکبوونەوە کرد، کە ھەمان دیدگایش لای بەڕێز حاجۆ ھەبوو، شاندەکە ھاوکات ھەر لە پەراوێزی کۆنگرەکە بەخێرھاتنی بەڕێز ئیسماعیل بێشکیی بۆ کۆنگرەی پێن کرد … ھەژی گوتنێیە لە کۆنگرەکەدا جگە لە وتار و ڕاپۆرتی خودی پێنی کوردی وتاری میوانان ھەر یەک لە بەڕێزان سەرۆکی شارەوانی ئۆڵدنبۆرگ و ئیسماعیل بێشکجی و سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان, دیاسپۆرا پێشکەشکرا.




