یادی ٥٨ مین ساڵڕۆژی (ڕۆژی جیهانیی پەڕتووکی منداڵان)
ڕەزا شـوان
نەرويج
له ساڵی (١٩٦٧) ەوە، له رۆژی (٢/ نـیـسان)ی هه‌مـوو ساڵێکـدا، به بـۆنه‌ی (رۆژی جیهـانیی پەرتووکی منداڵان) هه‌موو وڵاتانی جیهان، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نێـودەوڵه‌تی بۆ پەرتووکی لاوان، که رێخراوێکی قازانـج نەویـستە، نـوێنـه‌ری تـۆڕێکی نێـودەوڵه‌تـین، له که‌سانێکی پـارەداری سـوودبـه‌خـش، له هه‌مـوو شـوێـنـێکی جیهـانـدا پێکهاتـووە. هه‌وڵی یارمه‌تیـدان و پشـتگـیری و پێـشخـستـنی پەرتووکی منـداڵان دەدەن.
به‌م بۆنـه‌یه‌وە، لـه‌م رۆژەدا ئاهـه‌نگ دەگـێڕن و چـالاکـیی رۆشـنبـیری ئه‌نجـام دەدەن و پەرتووکی تازەی منـداڵان بڵاودەکه‌نه‌وە و نووسه‌رانی وێژەی منـداڵان خه‌ڵات دەکه‌ن.
له پەرتووکخانە گشتییه‌کانیشدا، پێشانگای تایبه‌تی بۆ تازەترین پەرتووکر چاپکراوەکای بـواری وێـژەی و په‌روەرده‌ی منـداڵان دەکـه‌نه‌وە. میدیـا و ته‌له‌فـزیـۆن و رادیـۆکانیش، دیمـانه و چـاوپێکه‌وتـن له‌گـه‌ڵ نووســه‌ران و هـۆزانـڤانـانی بـواری وێـژەی منـداڵان و وێنـه‌کـێـشانی بـواری هـونه‌ری منـداڵان و له‌گـه‌ڵ هـاوڕێیـانی پەرتـووک و هـۆگـرانی خـوێنـدنه‌وەدا سازدەکه‌ن. پێـشبڕکـێی نووسـین رادەگـه‌یه‌نـن. باویـشه که له‌م رۆژەدا، نـووسـه‌رانی پەرتـووکە چـاپکـراوە تـازەکان، به‌شـێک له پەرتـووکەکـانیان به دیـاری پێـشکه‌شی پەرتـووکخاـنەکانی قـوتابخـانه‌کان و به پەرتـووکخـانە گـشتییه‌کان دەکه‌ن. هـه‌ر له‌م رۆژەدا، قـوتابیـان له قـوتابخـانه‌کـانـدا به‌م بـۆنـه‌یـه‌وە، چـالاکـیی وێـژەیی و رۆشـنبیریی پـێـشکەش دەکـەن.
مه‌به‌ستـیش له یـادکـردنه‌وەی ئـه‌م رۆژە، سه‌رنـج راکـێـشانی خـه‌ڵکـیـیه بـۆ گـرنگی پەرتـووک و خـوێنـدنه‌وەیه له ژیـانی تاکـه‌کانی کـۆمـه‌ڵـدا، بـۆ پـێگه‌یانـدنی منـداڵانی هـۆشـیـار و رۆشـنـبـیـر. بـۆ ئـاگـاداربـوون له تـازەتـریـن نووسـیـن و لە پـەرتـووکە چاپکراوەکانی نووسه‌رانی منداڵان، له بواری ژانـرەکانی وێژە و رۆشنبیریی منداڵان.
شایه‌نی باسیشه، هه‌ڵبژاردنی رۆژی (٢/ نیسان) وەک رۆژێکی جیهانی بۆ پەرتووکی منداڵان و پاراستنی مافـەکانی نووسەران، هه‌ڵبژاردنێکی هـه‌ڕەمه‌کی و بێ بنه‌ما نیـیه، به‌ڵکـو هه‌ڵـبژاردنێکی هـێـمایی و رۆشـنبـیری و وێـژەیی و رێـزلـێـنانی له پـشـته‌وەیه، که سـه‌نگـی له وێـژەی منـداڵانی جـیهـانیـدا هـه‌یه. له رۆژی (٢/ نـیـسان/ ١٨٠٥) دا، که‌ڵه‌نـووسه‌ری بـواری وێـژەی منداڵان، چـیرۆکنووس (هانز کریستیان ئه‌ندەرسین) ی دانـیمارکی له‌دایکـبوو، که به (بـاوکی وێـژەی منـداڵان) له جیهـانـدا ناسراوە. له ساڵی (١٩٦٧) ەوە، یادی رۆژی له‌دایکبوونی هـانـز کریستیان ئه‌نـدەرسین، بوو به (رۆژی جـیهـانیی پەرتـووکی منـداڵان).
هـانـز ئه‌نـدەرسـین، سـه‌رجه‌م (١٦٨) پەرتـووکی بۆ منـداڵان نووسی و چاپیانی کرد. بابه‌ته‌کانیان بـریـتین له شانـۆ و چـیرۆکی ئه‌نـدێـشه‌یی و ئه‌فـسانه‌یی بۆ منـداڵان. ئه‌م ژمارەیه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ردەمه، ژمارەیهکی پیاوانه‌یی پەرتووکی چاپکراوی منداڵان بوو. پەرتـووکەکانی وەریانگـێڕاون بـۆ زیـاتـر له (١٥٠) زمـانی جیهـانی. چه‌نـد چـیرۆك و شانۆیه‌کیشی وەریانگـێڕاون بۆ سەر زمانی کوردی. له‌وانە: شانۆی (پیڵاوی سوور).
هـانـز ئه‌نـدەرسـین، له رۆژی (٤/ ئاب/١٨٧٥) دا، له شاری کـۆپنهـاگـن کۆچی دوایی کـرد. لـه نـووسـیـنـێکـمـدا، بـه درێـژی باســم لـه هـانـز کـریـسـتیان ئه‌نـدەرسـین و لە خەڵاتی هانز کریستیان ئەندەرسین کردووە، کە بە (نۆبـڵی وێژەی منداڵان) ناودەبرێت.
داواش له پەرتـووکخـانە گـشتییهکانی شارەکانی کوردستان دەکه‌م، کـە له رۆژی چـوار شەممە (٢/ نیسان/ ٢٠٢٥) کە یادی (٥٨) مین ساڵـڕۆژی (رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان) ە، بەم بۆنەیەوە، چالاکی و به‌رنامه‌ی تایبه‌تییان هـه‌بێت و کۆمه‌ڵـێک پـۆستهر و دروشمی گونجاو بۆ هاندانی گه‌ورە و منداڵان، بۆ خوێندنه‌وەی پەرتووک چاپ بکه‌ن. پـۆسـته‌رەکـانیـش له شـوێنـه گـشتـیـیهکـانی شارهكـانـدا هـه‌ڵـیان بـواسـن. بـۆ نمـوونه: (پەرتـووک باشترین هـاوڕێیه)، (پەرتـووک جوانترین دیاری و یادگارییه)، (خوێندنه‌وە خۆراکی مێشکمانه)، (دەمانچه و تـفهنگ بۆ منـداڵه‌کانتان مه‌کڕن.. گۆڤـار و پەرتووکی منـداڵانیان بۆ بکـڕن)، (گه‌ر دەتهوێ هـه‌میشه له یادمـدا بیت.. پەرتـووکـێکم پـێشکه‌ش بکه)، (دایـکان و باوکـانی هـۆشیار، هـانی منـداڵه‌کـانتـان بـدەن بۆ خوێندنەوەی گـۆڤـار و پەرتووکی منـداڵان)، (پەرتـووک مامـۆسـتایه.. به خـۆڕایی فـێرمـان دەکات)،… هـتد.
مامۆستا دڵسۆزەکان، با پەرتـووکەکانی پەرتـووکخـانەکانی قـوتابخـانه‌کانتان تـۆز لـێیان نه‌نـیـشێـت. پەرتـووک بۆ رازانـدنه‌وە نیـیه، بۆ خـوێنـدنه‌وەیه. ئێـوە دەتـوانـن رۆڵـێکی زۆر گه‌ورە ببینن، له رۆشنبیریکـردنی قـوتابییه‌کانتان، له هانـدانیان بۆ خوێنـدنه‌وە. بە تایبەتیش مامـۆستایانی وانـەی زمـانی کـوردی. ببـورن که ئه‌م پـرسـیارەتـان لـێـدەکه‌م: ئایا له ماوەی ساڵێکی خوێنـدندا، ناڵـێم دوو جـار، بۆ ته‌نیا جـارێکـیـش قـوتـابیـیەکانتان بـردوون بۆ (به‌شی منداڵان) له پەرتـووکخـانەی گـشتی شارەكه‌تانـدا؟ تا قـوتابییەکانتان ئاشـنای پەرتـووک و پەرتـووکخانە ببـن و هـۆگـر و تامـەزرۆی خوێنـدنه‌وە ببـن؟ تا لە منـداڵـییەوە بە خوێنـدنەوە ببێت بە خـووی رۆژانەیان. تا ئـیستا خوێنـدنەوە نەبـووە بە کـولـتووری تاکی کوردمـان. خوێنـدنەوە نەبـووە بە بەشـێک لـە ژیـانی رۆژانەمـان.
وەزارەتی رۆشنبیریی کوردستان، ئه‌م پرسیارەش ئاراسته‌ی ئێوە دەکه‌م، ئایا تا ئێستا، له (رۆژی جیهـانیی پەرتـووکی منـداڵان)، چی چـالاکـییه‌کی وێـژەیی و رۆشـنـبـیری و هـونه‌ریتان به‌م بۆنه‌یه‌وە سازکردووە؟ چه‌نـد نووسه‌ری به توانا و ناسراوی کوردمان، لـه بـواری وێـژەی منـداڵان، چـه‌نـد هـونـه‌رمه‌نـدی وێنـه‌کـێـشی بـواری پـەرتـووک و گۆڤارەکانی منـداڵان، له‌لایه‌ن وەزارەکه‌تـانه‌وە خه‌ڵاتـان کـردوون؟ بـڕوا ناکـه‌م ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا خه‌ڵاتیش کرابـن، ژمارەیان له په‌نجه‌کانی دەستێکمان زیاتربن. راستییه‌که‌ی ئه‌وەیـه، کـه ئێـوە وەکـو پێـویـست ئـاوڕتـان لـه وێـژەی و لـه هـونـهری وێنـەکـێـشانی پـەرتـووکی منـداڵان و له نـووسـه‌ران و لـه هـونـه‌رمه‌نـدانی ئـه‌م بـوارە زۆر گـرنگ و چـارەنـووسسازە نـه‌داوەنـه‌ته‌وە. کـه داهـاتـووی گه‌لـه‌که‌مـانیان پێـوە بەنـدە. هەر گەل و وڵاتـێک گـرنگی بە منـداڵانی ئەمـڕۆیـان نـەدەن، واتە گـرنگی بە داهاتـوویان نادەن. چـونکە داهـاتـووی هـەر گـەل و نیشـتـمانێک لە دەستی منـداڵانی ئەمـڕۆیـان دان.
دوبـەی: ٢٠٢٥