لە دیاربەکر ڕۆمانی ساپۆ چاپ و بڵاوکرایەوە
ئەم ڕۆمانە لە نووسینی (بۆبی ئەسەر)ە بە کرمانجی و سۆرانی لە دیاربەکر چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەبارەی ئەم ڕؤمانە نووسراوە ” بەپێی بڕیاری حکوومەتی قووڵ پرۆسەکە بە دامەزراندنی PKK دەستپێدەکات و ساپۆ دەبێتە سەرکردایەتی، ئەم پرۆسەیە بە کوشتن چەند نیشتمانپەروەرێکی ناوبانگ بەڕێوەدەچێت. هەنگاوی سێیەمی هێرشکردنە سەر هۆز و ئاغاکانە، ئەم کردەوانە بزووتنەوەی ساپۆی بەهێزتر دەکات و ناوبانگ دەردەکات.
لەگەڵ ئەم بەهێزبوونە بڕیاری هێرشکردنە سەر ڕێکخراوەکانی دیکەی گەنجان دەدرێت، یەکەمجار ئەم بڕیارە لەسەر لاوازترین ڕێکخراو جێبەجێ دەکرێت و بە ڕێکخراوی (PGK) دەست پێدەکات، لە شەڕی نێوان (PTK) ساپۆ و (PGK) کوردستانی بەدەیان گەنج و لاو دەکوژرێن، ئەمە خەباتی ڕۆشنبیری لە کوردستان لەناو دەبات و لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دەبێتە وێرانکارییەکی گەورە.