نامەی پیرۆبایی بۆ (ئیسکۆ داسنی) بەبۆنەی سەرکەوتنی لە پەرلەمان
پیرۆزبایی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان بۆ ئیسکۆ داسنی
بەڕێز کاک ئیسکۆ داسنی
سڵاوێکی گەرم
بەناوی کۆمیتەی ڕاپەڕاندنی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان – دیاسپۆڕە و ، تەواوی نووسەرانی ئەندامانی فیدراسیۆنەکەمانەوە، زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێ دەکەین بۆ پەرلەمانی جۆرجیا بۆ سێھەمین جار لە سەر یەک، ئێمە ئەم سەرکەوتنەی بەڕێزتان بە سەرکەوتنی ھەموو کوردانی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو دەزانین، بەھیواین دەنگی ھەقبێژی مرۆڤایەتی و یەکسانی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ بن، ئۆمێد دەکەین لە کارەکانتان سەرکەوتوو بن، جێگای خۆیەتی ئێمەیش سپاسی تەواوی کوردانی جۆرجیا بکەین، ھاو دەنگی ئێوە بوون و ھەستی نەتەوەیی دنەی داون لە گەڵ وێژدانی خۆیاندا ڕاستگۆ بن، جارێکی دی پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان پێشکەش دەکەین.
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان – دیاسپۆرا
٢٦ ⁄ ١٠ ⁄ ٢٠٢٤
وەڵامی (ئیسکۆ داسنی) بۆ فیدراسیۆنی یەکێتی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
بەرێز و سڵاوێکی گەرم
کۆمیتەی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا و هەموو ئەندامەکانی ئەم فیدراسیۆنە
زۆر سوپاس و مڵلتان ئاوا بێت بۆ پیرۆزباییەکەتان، بەڕاستی ئەز زۆر بەم نامەیە دڵخۆشبووم. بێگومان هیوادارم لەڕۆژانی داهاتوو بە سەرفرازی بتوانم خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەم.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئێوەی بەڕێز دەخوازم لە هەموو بوارەکانی ژیان. هەر دڵشاد و بەختەوەر بن.
لەگەڵ ڕێزمدا
ئەندامی پەرلەمان
ئیسکۆ داسنی