فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کەنەدا… جەلال بەرزنجی شاعیر خەڵات کرا

کەنەدا… جەلال بەرزنجی شاعیر خەڵات کرا

 

لە ڕێورەسمێکی شایستە، شاعیری ناوداری کورد (جەلال بەرزنجی) لە کەنەدا خەڵاتێکی تایبەت کرا و بەپێی ئەو زانیارییەی دەست (دیاسپۆرا) کەوتووە ” وەرگرتنی خەڵاتی (نایاب) و  ئاهەنگەکە لە هوتێلی (ریم رۆک) لە هاوینەهەواری بەناوبانگی Banf  بەڕێوەچوو. جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ئەلبێرتا- کەنەدا خەڵاتەکەی پێشکەش بە شاعیری کورد (جەلال بەرزنجی) کردووە. ئەم خەڵاتە لەلایەن ئینسکلۆپیدیای کەنەدی ئامادەکراوە”.

ئەمە جاری یەکەم نییە شاعیر لە تاراوگە، لە کەنەدا خەڵات دەکرێت و وەکو نووسەرێکی کارا و خودان دەنگ و پێگەی ڕۆشنبیریی ئاماژەی پێ دەکرێت و بە شایانی خەڵات و بەخشینی دکتۆرای فەخری دیار دەکرێت.

ئەم خەڵاتە، خەڵاتێکی ساڵانەیە، بەو کەسانەی دەدرێت، کە لەبواری ڕۆشنبیری، فێربوون و خوێندنو پەروەردە نایابن و سمبولن و کاریگەرییان لە سەر دەوروبەر هەیە.