تابلۆی هەرمان/ شێوەکار عەزیز پیرداود by غازی حەسەنحوزهیران 19, 2024حوزهیران 19, 2024303 تابلۆی هەرمان/ شێوەکار عەزیز پیرداود/ هەولێر تابلۆی هەرمان لەبارەی ئەم تابلۆیە هونەرمەندی شێوەکار (عەزیز پیرداود) دەبێژێت: واتاکانی مان و نەمان بەتەواوی دووانەی تەواوکەری یەکترن و هەمیشە یەکسانن ، هەرکاتێکیش بەیەخدان بەمانە چووە خانەی فەرامۆشییەوە ئەو کاتە جیاوازیمان و نەمان نامێنێت. مرۆڤ داوای (نەمری) دەکات، ئێ خۆ دەبێت لە هەگبەیدا کۆمەڵێک بەرهەم و حەز و ویستی جیاواز هەبێت، کە هەشی بوو، دەبێ بزانێت لە چەند گورزەی ڕەنگاو ڕەنگ کۆیان بکاتەوە . لەگەڵ گەیشتن بەم ئەنجامە وریای ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەهەڵبژاردنی کەسی شایستە، کە ئەو پلەیەی پێ ببەخشرێت، چونکە هەندێک وا تێگەیشتوون (هەرمان) بۆتەیەکە تەنیا لەپێکەنین و هەڵپەڕکێ و گەڕەلاوژەیە. (مردنیش) لەبیرکردن و بڕانەوەی یەکجارییە، لەکاتێکدا خۆش گوزەرانی مرۆڤ و دامەزراندنی هەنگاوە بەراییەکان بۆ بنیاتنانی مرۆڤێکی خاوەن هۆش و پڕ سۆزە بۆ هەمووان. کەواتە (مردن) لە تەرازوودا لەگەڵ (مانەوە) هەمیشە بەرانبەر دەبێت و داوای بەرهەممان لێدەکات، ئێمەش دەتوانین بیکەینە کەرستەیەک، یان دیمەنێکی زیندوو لەبۆتەی دروستکردنی کەڤاڵێکی یادگاری، کە بەهۆیەوە خواست لەسەر لاسایی کردنەوەی بینات بنێین.