لە هەولێر پێشەنگای تایبەتی شێوەکار دارا محەمەد عەلی دەکرێتەوە
پەیامنێری/ ماڵپەڕی دیاسپۆرا/ هەولێر
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هونەرمەند بڵاوی کردۆتەوە، لە ڕۆژی شەممە هەونەرمەند دارا محەمەد عەلی پێشەنگایەکی تایبەت لە سوێنێکی گشتی دەکاتەوە، ئەمە دەبێتە ٣١ مین پێشەنگای تایبەتی ئەم هونەرمەندە.
هەموو کەسێک دەوتانن سەردانی پێشەنگا تایبەتییەکەی بکەن.
دارا موحەمەد عەلی یەکێکە لە هونەرمەندە دیار و ناسراوەکانی کوردستان و لە هەولێر لەدایک بووە و لەنێو کەلتووری رەسەنی کوردەواری پێگەیشتووە.
ئەو لەم سەردەمەدا وەکو تایبەتمەندێک بایەخ بە کەلتووری شار و پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤ و کەرەستە کەلتووری و مێژووییەکان نێو پێکهاتە و بیناسازیی و بەرهەمهێنانی دونیابینی جیاواز بایەخ بە (مناری چۆلی) دەدات و لەم ڕوانگەیەشەوە ، لە گۆشەنیگا و بینینی هەمەجۆری نەبینراو، یان هەست پێ نەکراوی ئاسایی تابلۆکانی بەرهەم دەهێنێت.